سنور ميديا
228 جار بینراوە 13/6/2019 03:20 PM

سلێمانی:لەماوەیی دوو ڕۆژدا زیاتر لە دوو هەزار دار و 145دۆنم زەویی سوتاوە



سنورمیدیا

بەهۆی وەرزی هاوین و بەرز بوونەوەی پلەی گەرما بەپێی زانیارییەکانی سنورمیدیا تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە سنوریی پاریزگاریی سلێمانی نزیکەی 145 دۆنم زەویی لە پوش و پاوان و 2000 داری تەمەن جیاواز سوتاوە،بەڕیوبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت:"ڕووبەرێكی زۆر لە گژوگیای چیا و پێدەشتەکان ووشك دەبن، ئەمەش هۆکارێكی سەرەکیە بۆ کەوتنەوە و تەشەنەکردنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و بۆ هەر حاڵەتێک تیمەکەنمان لە ئامادەباشیدایە".

 

 

دوێنێ بەڕێوبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەیی ڕاگەیاند، بەهۆیی کەوتنەوەیی ئاگرەوە لەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی سلێمانی، 140دۆنم پوش وپاوان سوتاووە،هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕیوبەرایەتی دارستاندا شووێنەکان ڕوونکرابوونەوە:گوندەکانی ( سوێریلە و هەرمیلە ) لە شاخی بەنەنی 20 دۆنم، لە ( شاخی گۆیژە و لە سنوری ناحیەی سیتەك ) 120 دۆنم و 2000 داری تەمەن جیاواز.

 


ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەیی ڕایگەیاند:"لە سنوری ( گوندی قامیش ) ئاگرێك لە پوش و پاوان و دارە سروشتیەکانی ناوچەکە کەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی مەبەست ولەئاکامدا نزیکەی حەوت دۆنم لە پوش و پاوان و دارسی سروشتی ناوچەکە سوتان".

 

ڤیدیۆ:

 

- زانیار محەمەد

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure