.
122 جار بینراوە 13/6/2019 02:03 PM

كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌با به‌ هاوڵاتیان ئاشكرا دەکرێت



سنورمیدیا

بەپێی ڕاگەیەندراویی وەزارەتی کارەبایی هەرێم،لەناوەڕاستی مانگی حوزەیران 17-18 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بەهاوڵاتیان،ئەوەش ڕوونکراوەتەوە:"شەش کاتژمێرەکەی دیکەش لە رێگەی موەلیدەی ئەھلیەوە کارەبا بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت".

 


لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم رایگه‌یاندووه‌:"پاش ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی کارەبا و چۆنیەتی ئیشپێکردنی یەکەکانی وێستگەکانی غازی بەرھەمھێنانی کارەبا و کارۆ ئاوی لەھەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، لە ئێستادا بەتێکڕا ٣٥٧٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنرێت".

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌:"بەم بڕە کارەبایە و بەرەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ھەڵکشانی خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا بۆ پێنج ھەزار مێگاوات، وەزارەتی کارەبا دەتوانێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە ١٧- ١٨ کاتژمێر کارەبا بدات بە ھاوڵاتییان".

 

وەزارەتی کارەبا ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو:" شەش کاتژمێرەکەی دیکەش لە رێگەی موەلیدەی ئەھلیەوە کارەبا بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت".

 

وەزارەتی کارەبایی هەرێم ئەو داوایەش لە هاوڵاتیان دەکات:"داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەکەین هاوکارمان بن لەکەمکردنەوەی زیاد بەکارهێنانی کارەبا، چونکە لە وەرزی هاوین دا بارگرانیەکی زۆر دەکەوێتە سەر وێستگەو گۆڕەرو تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەباو بەهۆیەوە زۆرجار بەپێی پێویست ناتوانرێت کارەبا بگەیەنرێتە هەموو هاوبەشانی کارەبا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure