ئاسايش
102 جار بینراوە 13/6/2019 01:50 PM

چه‌ند تاوانێك ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا

ئاسایشی گەرمیان سزادانی سێ تاوانباری بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و كڕینی چەك بە شێوەیەكی نهێنی دەستگیركرابوون.

 

لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ سنور ميديا نێردراوه‌ ، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، ئاشكرایكردووە" لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و پاراستنی سنوورەكە لە هەر دیاردەیەكی نەخوازراو و دەستگیركردنی تاوانباران و ڕوو بە ڕووكردنەوەیان بە دادگا، لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و كڕینی چەك بە شێوەیەكی نهێنی سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن".

 

دەشڵێت"پاش ئەوەی دۆسیەكەیان خرایە بەردەم دادەوری لیكۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەكان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەكانیاندا كە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە سەرەنجام لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/گەرمیان بەم شێوەیە سزا دران:

1- ( ئه‌ .س . ر ) لە دایك بووی 1995 و دانیشتووی گەڕەكی(گردە گۆزینە)ی قەزای كەلار لە بەرواری1/3/2019 بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوەو لە بەرواری12/6/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

 

2-(س . ئه‌ . ع ) لە دایك بووی 1993 و دانیشتووی(كانی مینا)ی قەزای پێنجوین بە تۆمەتی كڕینی چەك بە شێوەی نهێنی لە بەرواری28/3/2019 دەستگیركراوەو لە بەرواری12/6/2019 بە پێێ ماددەی(21)ی چەك بە (3)سێ مانگ و یەك رۆژ زیندانی سزا درا.

 

3- (ش . م . س)  لە دایك بووی 1997 و دانیشتووی شاری(مەریوان)ی ووڵاتی ئێران بە تۆمەتی كڕینی چەك بە شێوەی نهێنی لە بەرواری28/3/2019 دەستگیركراوەو لە بەرواری12/6/2019 بە پێێ ماددەی(21)ی چەك بە (3)سێ مانگ و یەك رۆژ مانگ زیندانی سزا درا. دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاكەیان هەر(3)سێ تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی سلێمانی كران.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure