هه‌په‌گه‌
693 جار بینراوە 13/6/2019 01:44 PM

سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ ڕاده‌گه‌يه‌نرێت



سنور ميديا

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا كوژران و برینداربوونی 40 سەربازی توركیای لە تێكهەڵچوونەكاندا لە خواكوڕك لە باشووری كوردستان و سەرحەد لە باكووری كوردستان ڕاگەیاند.

 

هەپەگە ڕوونیكردەوە "هێزەكانمان لە نیوەڕۆی ١١ی حوزەیران لە دۆڵی ئەرمووش یەكینەیەكی ئۆپەراسیۆنیان خستە ژێر چاودێرییەوە و دواتر لێیاندان، لەم چالاكییەدا ٤ سەرباز كوژران و سەربازێكیش بریندار بوو".

 

ڕاشیگەیاند "لە هەڵمەتێكدا لە هەرێمی سەرحەد، هێزەكانمان لەسەر ڕێگەی بازید و ئیدر یەكینەیەكی دوژمنیان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە و ڕۆژی ١١ی حوزەیران لێیانداون، لەم چالاكییەدا ٢٠ سەرباز كوژران و ١٥ سەربازیش بریندار بوون".

 

هاوكات لە چالاكییەكی چەند ڕۆژی ڕابردووی گەریلاكاندا بۆ سەر كەمپێكی لەشكری توركیا لە نزیك زاخۆ لە باشووری كوردستان 20 سەربازی توركیا كوژران.

 

شەڕ و پێكدادانی نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا چڕتربووەتەوە لە دوای ئۆپەراسیۆنە زەویی و ئاسمانییەكەی لەشكری توركیا بۆ ناوچەی خواكوڕك لە باشووری كوردستان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure