مه‌سرور بارزانى
236 جار بینراوە 13/6/2019 01:28 PM

مه‌سرور بارزانى ده‌ست به‌ جوڵه‌ ده‌كات



سنورميديا

دوای دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی دەست بە سەردانیكردنی لایەنەكان دەكات، بۆ ئەوەی ناوی كاندیدانیان لێ وەربگرێت و كابینەكە ئامادە بكات و رادەستی پەرلەمانی بكات تا دەنگی لەسەر بدرێت.

 

عارف روشدی، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، دوای دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی راستەوخۆ دەست بە سەردانیكردنی لایەنەكان دەكات، بۆ ئەوەی كاندیدی لایەنەكان وەربگرێت‌و كابینەی خۆی ئامادە بكات و پێشكەشی پەرلەمانی بكات، تا دەنگی لەسەر بدرێت، چونكە رێككەوتن لەسەر پۆستەكان كراوە".

 

راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی بۆ پێگەی فەرمی حیزبەكەی راشیگەیاند، مەسرور بارزانی وەك كاندیدی سەرۆكی حكومەت سەردانی ھەموو ئەو لایەنانەش دەكات كە بەشداری لە كابینەی نوێدا دەكەن.

 

روشدی باسی لەوەش كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ وەزارەتەكانی پشكی خۆی ئامادە كردووە و ئەمجارە زۆرینەی وەزیرەكان كەسانی نوێن، كە بۆ وەزارەتەكان دیاری كراون.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی چوار شەممە مەسرور بارزانی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم راسپێرا بۆ پێكهێنانی حكومەت‌و بڕیارە لەماوەی مانگێك كابینەكەی رابگەیەنێت.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure