سۆران عومه‌ر
222 جار بینراوە 11/6/2019 08:01 PM

سۆران عومەر: بەشداریكردنی كۆمەڵ لەسوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم ئیزدواجییەت بوو



سنور ميديا 

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشداریکردنی کۆمەڵ لە سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم ئیزدواجییەت بوو، دەشڵێت ده‌بوو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی ڕابگه‌یاندایه‌.

 

سۆران عومەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، " من خۆم بەشداری مەراسیمەکەم نەکرد وە پێشم وایە کە ئێمە دەنگمان بەیاساکە نەداوە وە کاندیدیشمان بۆ ئەو پۆستە نەبوو ناکرێت بەشداری لەمەراسیمەکەشدا بکەین لەکاتێکدا بەشداری کردن لەمەراسیمەکەدا ناونرابوو کۆبونەوەی پەرلەمان بەڵام بەڕاستی ئەوە بەهیچ جۆرێک کۆبونەوەی پەرلەمان نەبوو.

 

دەشڵێت، به‌شداری كردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ناوده‌نێم "ئیزدواجیه‌ت"، كه‌نابێت حیزبی سیاسی ڕه‌خنه‌ی هه‌بوو له‌قۆناغێكدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ بكات كه‌ قۆناغێكی هه‌ستیار و گرنگه‌ من به‌هانه‌ نابینم بۆ به‌شداری كردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و به‌شدارییه‌ نایاساییه‌ ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌"موڕاعاتی"ئه‌م دۆخه‌ سیاسیه‌ له‌كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان "موڕاعاتی" كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌كردووه‌ وه‌ نادیده‌ی گرتووه‌ له‌به‌شداری كردن له‌ حكومه‌ت وه‌ هه‌وڵی په‌راوێزخستنی كۆمه‌ڵی داوه‌ ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بێت وه‌ڵامێكی پێ بێت بۆ هۆكاری به‌شداری كردنی له‌و مه‌راسیمه‌ "ته‌شریفاتیه‌" له‌كاتێكدا له‌پێشتر بڕوامان به‌یاساكه‌ و هه‌مواری یاساكه‌ نه‌بوو، من بۆخۆم وه‌ڵامم ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت بۆ خه‌ڵك بۆیه‌ به‌شداریم نه‌كرد."

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕاشیگەیاندووە، " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی "موڕاعاتی" دۆخی سیاسی كردووه‌ به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مه‌ی به‌ نادیده‌ گرتووه‌ بڕیاری پێش وه‌خته‌ی داوه‌ بۆ به‌شداری نه‌كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ حكومه‌ت."

 

ناوبراو ئەوەشی بە دەنگی ئەمریکا ڕاگەیاندووە، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بداته‌وه‌ كه‌بۆچی تا ئێستاش چاوه‌ڕوانی به‌شداری كردنه‌ له‌حكومه‌ت، چاوه‌ڕوانه‌ چونكه‌ تا ئێستاش ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه‌ ده‌بوو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی ڕابگه‌یاندایه‌،چونكه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌ت دابوو واتای چی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ی بچیته‌ كابینه‌ی نۆ، پاش ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاسپێردرا به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت وه‌زاره‌ت و پۆسته‌كان هه‌مووی دابه‌ش كراوه‌ گفتوگۆكان كۆتاییان پێهاتووه‌؟ ئه‌مه‌ كارێكی خراپه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوه‌ڕوانی زیاتری لێده‌كرا ".

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure