نێچيرڤان بارزانى
422 جار بینراوە 11/6/2019 07:51 PM

هۆشيار عه‌بدوڵا په‌يامێك ده‌نێرێت بۆ نيچيرڤان بارزانى



سنور ميديا 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران پێیوایە بەڵێنەكانی سەرۆكی هەرێم كە دوێنێ خوێندیەوە لە وتارەكەیدا سەرجەمیان بەڵێنی دووبارەن و پێویستە دان بە هەڵەكانی رابردوویدا بنێت كە لە حكومەتدا كردویەتی.

 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لەنێچیرڤان بارزانی دەكات دان بەهەڵەكانی پێشوویدا بنێت كە حكومەتەكەی بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو لەهەرێمی كوردستان ئەنجامی داوە.

 

ناوبراو لە راگەیەندراوێكدا رونیشی كردەوە كە ئەو بەڵێنانەی كە بارزانی لەمیانی سوێندخواردن پێشكەشیكردن بەڵێنی كۆپیكراون كە لەمیانی سەرۆكایەتی حكومەتی پێشوودا جێبەجێنەكراون و لەچەند ساڵی داهاتووشدا بەدی نایەن.

 

لەو راگەیەندراوەدا پەرلەمانتارەكەی گۆڕان دەشڵێت: بەرێز نێچیرڤان بارزانی بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو سەرۆكی حكومەت بوو بەڵام شێتێكی پێشكەش نەكرد كە وەك سەرۆكی حكومەت بۆی ئەژمار بكرێت، بەڵكو میراتێكی قورسی بۆ هەرێم جێهێشت لەناویاندا قەرزێكی خستە سەر هەرێم كە نزیكەی 30 ملیار دۆلارە بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هەرێم، لەگەڵ ئەوەی هەتا ئێستا شەفافیەت لەو ژمارانەدا نیە و نازانین راستن، یان راست نین و مەبەست لێیان سپیكردنەوەی پارەیە.

 

ئەو پەرلەمانتارە باسی لە هەڵەكانی بارزانی كردووە لە سەرۆكایەتی حكومەتدا ئاماژە بە قەرزی فەرمانبەران دەكات لەلای حكومەت و پێشیوایە "حكومەتێكی بۆ جێهێشتین كە بەدەست فشەڵی لەدامەزراوەكانیدا دەناڵێنێت بەهۆی دامەزراندنی هەرەمەكی بەكۆمەڵ، بەجۆرێك بەپێی ئەو خشتانەی كە حكومەتی هەرێم دانیپێداناون زیاتر لە 20%ی دانیشتوانی هەرێم لەكەرتی گشتی دامەزراون، ئەوەش هەڵەیەكی ستراتیژیە".

 

ئەو باس لەكۆنتڕۆڵكردنی بازارش دەكات لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە ئەوەش بە هەڵەی كابینەكەی سەرۆكی ئێستای هەرێم دەزانێك پێشتر سەرۆكی حكومەت بوو، پێشیوایە لە سەردەمی ئەودا دیموكراسیەت لە هەرێمی كوردستان پاشەكشەی كردووە و نمونەش بە حكومەت و پەرلەمان دەهێنێتەوە كە بۆ ماوەی دووساڵ پەكخران.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure