پارتى
102 جار بینراوە 11/6/2019 01:32 PM

پارتی: له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی به‌فه‌رمی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ڕاده‌سپێرێت



سنور ميديا 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرت له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت ڕاده‌سپێرێت.

 

ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، له‌مڕۆوه‌ مه‌سرور بارزانی ده‌ست به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی.

 

به‌وته‌ی ئومێد خۆشناو، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی ده‌رده‌كات بۆ ڕاسپاردنی مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی.

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار له‌كۆی 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو، په‌رله‌مانی كوردستان مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم ناوزه‌ندكرد، له‌پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕاده‌سپێرێت، ناوبراو ماوه‌ی 30 ڕۆژی له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure