پەرەپێدانی توانا کەسییەکان
734 جار بینراوە 11/6/2019 10:20 AM

حه‌وت ڕاهێنه‌ری به‌ توانا خولی په‌ره‌پێدانی توانا که‌سییه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌



پرۆژەی (پەرەپێدانی توانا کەسییەکان - The Development of the individual's capabilities) بە بڕوانامەی نێودەوڵەتییەوە, له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ڕاهێنه‌ری به‌تواناوه‌ ساڵانە لەلایەن (ڕێکخراوی NLP بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری) و بە هاوکاری (پەیمانگەی ئەمریکی بۆ فێرکردنی جێبەجێکاری)، بە دروشمی (سەركەوتنی ڕاستەقینە لە دۆزینەوەی توانا و بەھرە شاراوەكانتدایە) له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌کرێته‌وه‌.


ناوه‌ڕۆکی خوله‌که‌
پرۆژەیەکی ناوازە و دەگمەنە، لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی ، کە لە شێوەی خولدا، پێشکەشدەکرێت.لەم پرۆژەیەدا نزیکەی (١٠) بابەتی جیاواز و دەگمەن لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی دەخرێنەڕوو، هەر بابەتەو لەلایەن ڕاهێنەری تایبەتەوە پێشکەش دەکرێت!. بابەتەکان بە پیی پێوەری راهێنەریی و زانستی داڕێژراون، زانیارییەکان بە (وێنە، ڤیدیۆ، نمونە، چیرۆک، داتا، ڕاهێنان کردن) دەخرێنەڕوو و تەنیا سود لە یەک ڕێگا یان تەکتیک ناببینرێت!.


ئه‌م خوله‌ بۆ کێ گرنگه‌
بەشداریکردن بۆ (ڕاهێنەر، مامۆستا، توێژەر، وتاربێژ، خوێندکار و دەروونناس) گرنگە، بۆ هەرکەسێکیتریش کە خوازیارە گەشە بە لێهاتوویی و توانا مرۆییەکانی خۆی بدات، کە بەدڵنیاییەوە گۆڕانکاری بەرچاو لە پلانڕێژی و ڕوئیابینی و ژیانکردنیدا ڕوودەدات.

 

ناوی ڕاهێنەر و بابەتەکان
١: (م.هاوکار ڕەفیق) : ڕاهێنەری زمانی جەستە و ڕاهێنەری باوەرپێکراوی پەیمانگەی ئەمریکی ناوبراو و (سەرپەرشتیاری پڕۆژە)، بە دوو بابەت بەشداری دەکات:-
بابەتی یەکەم: چۆن دەبیت بە وتاربێژێکی سەرکەوتوو.
بابەتی دووەم: هونەری قەناعەتپێکردن و هێزی بردنەوە.
٢: (م.مەریوان حەسەن): ڕاگەیاندنکار و توێژەری دەروونی
بابەت: هونەری سەرکردایەتی و بڕیادان
٣: (م.پەریسا پەروێز): مامۆستای زانکۆ و ڕاهێنەر لە بواری پەرەپێدانی توانا کەسییەکان
بابەت: ڕێکخستنی کات لە پێناو سەرکەوتنی زیاتر.
٤: (م.جیان وەسمان)؛ ڕا‌‌هێنەری تایبەتی IQ و زمانی ئینگلیزی:
بابەتی یەکەم: بەهێزکردنی مێشك و یادگە.
بابەتی دووەم: بیرکردنەوەی ئەرێنی و پەرەپێدانی کەسی.
٥: (م.ئەحمەد ڕەسول): ۱٨ ساڵ ئەزمونی مامۆستا، ڕاهێنەری پەروەردەیی
بابەت: گرنگی پلاندانان لە ژیان ڕۆژانەدا
٦: (م.کۆسرەت حەمەشەل): ڕاهێنەر و و مامۆستای زمانی ئینگلیزی.
بابەت:چۆن دەبیتە خاوەنی بزنسی خۆت.
٧: (م.گۆنا عوسمان)؛ ڕاهێنەری گەشەپیدانی مرۆیی لە ڕێکخراوی NLP.
بابەت: تێگەیشتن لە جیاوازی ڕەگەزی لە پێناو گەیشتن بە ژیانێکی ئاسودە.

 

به‌شداریکردن له‌م خوله‌ چیت پێ ده‌به‌خشێت
"لەژیانی خۆتەوە دەست پێ بكە، ئەم پرۆژەیە یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی خەونەکانت بکەیت بەراستی و توانا هزری و مرۆییەکانت لە پێناو سەرکەوتنی زیاتر بەگەربخەیت، ئامانجی ئەم پرۆژیە بنیاتنانی تاکی نمونەییە، خاڵی وەچەرخانە بۆ ئەوانەی دەیانەوەێت ڕێڕەوی ژیانیان بگۆرن و ڕووبەرووی سەختیەکان ببنەوە و بتوانن لێهاتووییەکانیان باشتر بەگەر بخەن، چونکە (سەرکەوتنی ڕاستەقینە لە دۆزینەوەی توانا و بەهرە شاراوەکاندایە)، دروشمی پڕۆژەکەش هەر ئەم خاڵەیە، کاردەکەین بۆ ئەوەی دروشمەکەمان بە پراکتیک بکەین".

 

کارنامەی خول
خولەکە سێ هەفتە دەخایەنێت، هەفتەی سێ رۆژە (یەکشەم تا سێ شەم)، ڕۆژی (٢:١٥) کاتژمیری تەواو وانە دەخوێندرێت و (١٥) خولەکیش دەبێتە ڕێست و کۆفی برێک. ٢٠/٦ دەسپیدەکات. کاتژمێر ۳:۳۰

 

دوو بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌سته‌
بە خواستی خۆت دەتوانی بڕوانامەی (پەیمانگەی ئەمریکی بۆ فێرکردنی جێبەجێکاری)، بەدەستبهێنیت، کە ڕاستەوخۆ بڕوانامەکە لە ئەمریکاوە دێت و لە هەموو جیهان کاری پێدەکرێت. یان بروانامەی ڕێکخراوی nlp بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری بەدەستبهێنی، کە لەسەرجەمی کوردستان لقی هەیە و ٣ دانپێدانانی نێودەوڵەتی هەیە. یاخود دەتوانی ىڕوانامە داوانەکەیت و تەنیا پارەی کۆرس بدەیت.
تێبینی: ئەوەی لەم تێکستەدا نوسراوە، ئەگەر بە پراکتیکی بەرچاوت نەکەوت، پارەکەت بۆ دەگەڕێتەوە!

 

بۆ زانیاری زیاتر ناونوسین:
ژماره‌ی مۆبایل: 07730735029
ژماره‌ی ڤایبه‌ر: 07701494614
یان نامه‌ بۆ ئه‌م په‌یجه‌ بنێرن: په‌یجی زمانی جه‌سته‌

 

ناونیشان
ڕزگاری، نزیک چواریانی سەرچنار، بەرامبەر گەراجی بەغداد، بەردەم جسری ئاسنی پەڕینەوە لە شەقامی شەست مەتری خوار مەعرەز سەردار. (باشترین شوێنمان لە ڕووی سیستەمی وفێنککەرەوە و ڕێکخستنەوە بۆ دابینکردوون).

له‌م لینکانه‌وه‌ به‌ ئه‌زمونمان ئاشنابه‌
* پەیجی سەرەکی ڕێکخراوەکەمان، بە زمانی عەرەبی (دهۆک).                                                                                                                                                                   *پەیجی لقی سلێمانی ڕێکخراوەکەمان بە کوردی - (سلێمانی).
* گروپی ڕێکخراوی NLP لقی سلێمانی
* گروپی ڕێکخراوی NLP لقی دهۆک
* هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان
* پەیجی زمانی جەستە
* ئەکاونتی زمانی جەستە:
* گروپی زمانی جەستە
* زمانی جه‌سته‌ له‌ ئینستاگرام (Instagram).
* هەلی کار
* گروپی خول و سیمنار
* گروپی ڕاهێنانی ڕاهێنەران(tot)
* گروپی بێژەری و پێشکەشکاری

 

لێره‌وه‌ وێنه‌ی ڕا‌هێنه‌ره‌کان ببینه‌:

202471162019_1.jpg

262471162019_2.jpg

332471162019_3.jpg

412471162019_4.jpg

492771162019_5.jpg

12871162019_6.jpg

142871162019_33.jpg

292971162019_62201627_2357621281116824_3491567021601062912_n.jpg

372971162019_62424187_2357621191116833_7231250910867881984_n.jpg

452971162019_63222119_2357621331116819_7868961272656560128_n.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure