يه‌كێتى
106 جار بینراوە 11/6/2019 01:12 AM

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی داوای بەستنی کۆنگرەى حزبەکەى دەکات



سنور ميديا 

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانى کوردستان داوای ئەنجامدانی کۆنگرە دەکات و داواش لەسەرجەم ئۆرگانەکان دەکات ھەوڵی بەئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکە مێژووییە بدەن.

 

لەراگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایگیاندوە"پێزانینی خۆمان دەردەبڕین لەسەر ئاستی باڵای یەکێتی بەگیانێکی ھەڤاڵانە و بەرپرسیارانەوە پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەم دەردەبڕن، جەختیش دەکەنەوە لەوەی ئەو کۆدەنگیەی لەسەر ئاستی سەرکردەو کادیرو جەماوەر ھەیە دەبێتە فاکتەرێکی بەھێز بۆ لێکتێگەیشتنێکی جددی و کۆکردنەوەی تواناکان و دانانی بەرنامەیەکی شایستە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو".

 

ئەنجومەنی ناوەند داواشی لەسەرجەم ئۆرگانەکان کردووە بەگیانێکی ھەڤاڵانەو بە ئیرادەیەکی بەھێز و ھاوبەش ھەوڵی بە ئەنجام گەیاندنی ئەو ئەرکە مێژووییە بدەن.

 

ھاوکات ئەنجومەنەکە داواشی لە کادیرانى حزبەکەى کردووە پەیامەکانیان لەخزمەت پاراستنی یەکڕیزی و بەئەنجام گەیاندنی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دابێت.

 

ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى هاوشێوەى پەرلەمانە لەناو ئەو حزبە راشیدەگەیەنێت ئەنجومەنی ناوەندی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ئامادە و پەسەندکردووە و ھەر ھەڤاڵێک بیرۆکەو سەرنج و پێشنیارێکی نوێی ھەیە ئاراستەی ئەنجومەنی ناوەندی بکات.

 

یەکى ئەم مانگە ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بوو لەو یادەدا بەشێکى زۆر لە سەرکردەکانى یەکێتى داواى بەستنى کۆنگرەى حزبەکەیان دەکرد، هەرچەندە سەرکردەکانى یەکێتى داواى بەستنى کۆنگرە دەکەن، بەڵام بەهۆى ناکۆکى ناوخۆیی ئەو حزبەوە نەتوانراوە کۆنگرە ئەنجام بدەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure