ئەرشیف:سوێندخوارنی هەڤاڵ ئەبووبەکر
149 جار بینراوە 10/6/2019 09:34 PM

هەڤاڵ ئەبوبەکر:نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتێکی بەهێزی ئێمە بووە



سنورمیدیا

ئەمڕۆ دوشەممە٦/١٠هاوکات لەگەڵ دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی نوێی هەرێم،هەڤاڵ ئەبووبەکر،پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند:"ێویستە هەمومان پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی بکەین بۆئەوەی پایەکانی دەوڵەتێکی بەهێز لەخۆمانا رەنگبداتەوە".

 

لەمیانی لێدوانێکیدا پارێزگاری سلێمانی ڕوونیکردووەتەوە:"لەو ماوەیەدا لە ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگای سلێمانی کارم لەگەڵیدا کردوە، هەمو کارەکانی بە راوێژکردوە، بڕوایەکی تەواوی بە لامەرکەزی، دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و کاری هاوبەش هەیە، هەروەها بڕوایەکی تەواوی بەوە هەیە کوردستان وەکو یەکەیەکی سیاسی، ئابوری و جوگرافی سەیربکرێت نەک وەکو وڵاتێکی دابەشبو بۆ دو زۆن، بە دڵنیاییەوە ئەم سیفاتانە لە کردەوەکانیدا رەنگبداتەوە، وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکەوتو دەبێت".

 

ناوبراو ئەوەشی بە ڕووداو ڕاگەیاند:"سەرەڕای بارودۆخی ناهەمواری کوردستان و قەیرانەکان، بەڵام به‌رێزیان پاڵپشتێکی بەهێزی ئێمە بووە و توانیویەتی لە زۆربەی کار و پرۆژەکانماندا بەدەممانەوە بێت".

 

ئەوەشی وتووە:"یەکێک لەو کارانە، دەستپێکردنەوەی پرۆژەی شووقەکانی سیتەک و مێرگەپان بوو کە لەو قەیرانەدا بڕێک پارەی مانگانەی بۆ تەرخانکردین کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، هەروەها دامەزراندنی 284 کەس لە نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە لەسەر داواکاری من، بۆیە هەرگیز ئەو هاوکارییانەم بیرناچێتەوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure