فوئاد حوسێن
248 جار بینراوە 10/6/2019 08:20 PM

وه‌زیری دارایی عێراق زانیاری نوێی له‌باره‌ی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو



سنور ميديا 

وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، قۆناخی داهاتوو بۆ هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه‌ و هه‌وڵده‌درێت كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێن.

 

فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابوری ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی بكه‌ن، كه‌ ناكۆكییان له‌سه‌ره‌، له‌وانه‌ش، پرسی مادده‌ی 140 له‌ ده‌ستووری عێراق، سیاسه‌ت و نه‌وت و پرسی بودجه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌".

 

راشیگه‌یاند، "هه‌ر له‌ئێستاوه‌ كاره‌كانیان بۆ بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌ستپێكردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،‌ به‌شه‌ بوودجه‌ی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه‌. ئومێدی خۆشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان نیشاندا".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure