سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
136 جار بینراوە 10/6/2019 08:03 PM

پەرلەمان لەبری‌ نەهامەتی‌ خەڵک خەریکی‌ مەراسیم و ئاهەنگێڕانە



سنور ميديا 

سەرۆکی‌ فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، پەرلەمانی‌ کوردستان لەبری‌ بەدواداچوون بۆ نەهامەتیەکانی‌ خەڵک خەریکی‌ مەراسیمە بۆ پۆستی‌ سەرۆکی‌ هەرێم.

 

کازم فاروق، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ لە کۆنفراسێکی‌ رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لەبری‌ ئەوەی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لە هەوڵی‌ گەڕانەوەی‌ پاشەکەوتی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران بێت و لێکۆڵینەوە بکات لە داهاتی‌ نەوت و کۆمپانیای‌ دیلۆیت کەچی‌ خۆی‌ خەریک کردووە بە مەراسیم و ئاهەنگێران.

 

پێشتر فراکسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "سەرباری تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و شێوازی کاراکردنەوەی، بە پێویستی دەزانین کە کاندیدی سەرۆکی ھەرێم لە بەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات پێچەوانەکردنەوەی ئەم رێکارە یاساییە و گواستنەوەی رێکاری سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم بۆ دەرەوەی پەرلەمان بەھەر پاساوێک بێت بێ ئەرزش کردنی دەسەڵاتی یاسادانانە و دوورە لەھەموو عورفێکی پەرلەمانی".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان پێویستی بە بەهێزکردن و رێزگرتنی زیاترە لە دام ودەزگا شەرعیەکان و پەرلەمان، کە سەرچاوەی یەکەمی یاسادانان و چاودێریکردنی حکومەتە و پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەبەردەم پەرلەماندا بەرپرس و ملکەچ بێت، بەڵام بە پێچەوانەوەی هەموو عورفێکی دیموکراسیەوە پەرلەمان دەبرێتە خزمەتی کەسەکان کە مەبەست لەو کارە بێ بەهاکردنی بەرزترین و پیرۆزترین دامەزراوەی ھەرێمی کوردستانە کە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژ و پێکھاتەکانی هەرێم دەکات".

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یرانی 2019، له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ هه‌ولێر، له‌ مه‌راسیمێكدا نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure