نێچيرڤان بارزانى
164 جار بینراوە 10/6/2019 07:03 PM

مه‌سرور بارزانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات



سنور ميديا 

مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و ده‌ڵێت، "وەک هەمیشە لە پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوام دەبین".

 

مه‌سرور بارزانی له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات، به‌بۆنه‌ی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری و پشتیوانی خۆیشی بۆ دووپات ده‌كاته‌وه‌.

 

مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندووه‌، "ئومێد دەخوازم ئەم ئەرکە پیرۆزە بەباشترین شێوە بەڕێوەبەرێت و لە ژێر ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی بتوانین پێکەوە کوردستانێکی بەهێز بنیات بنێین".

 

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی

 

"‎بەبۆنەی سوێند خواردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

‎مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

 

‎بەبۆنەی دەست بەکاربوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لەبرای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم و ئومێد دەخوازم ئەم ئەرکە پیرۆزە بەباشترین شێوە بەڕێوەبەرێت و لە ژێر ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی بتوانین پێکەوە کوردستانێکی بەهێز بنیات بنێین و لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان، تواناکانمان یەکبخەین و بەرەوپێشەوە هەنگاو بنێین.

‎هیوام سەرکەوتنتانە و وەک هەمیشە لە پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوام دەبین.

‎مەسرور بارزانی

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure