سنور ميديا
800 جار بینراوە 10/6/2019 02:39 PM

ناكۆكى يه‌كێتى و پارتى درێژه‌ى هه‌يه‌



سنور ميديا

ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان باس لەوە دەكات، كە بەشداریكردنی شاندی حیزبەكەی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم بەمانای ئەوە نایەت ناكۆكییەكانیان لەسەر درووستكردنی حكومەتی هەرێم كۆتایی هاتووە ، بەڵكو ئاماژە بەوە دەكات رەنگە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوو گەڕێكی تری گفتوگۆكانیان بۆ كۆتاییهێنانی ئەو ناكۆكیانە دەست پێبكەنەوە.

 

ئارێز عەبدوڵڵا لەلێدوانێكیدا بۆ پێگەی "مەعلوومە"ی عێراقی دەڵێت: بەشداریكردنی شاندی یەكییەتی لەسەر بانگهێشتنامەی خودی نێچیرڤان بارزانی بووە.

 

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەشڵێت "سەرەرای بەشداریكردنمان لەرێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی ، بەڵام ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی لەسەر درووستكردنی حكومەتی هەرێم و پۆستی پارێزگاری كەركوك و پۆستی وەزیری دادی عێراق هێشتا وەكو خۆیەتی ".

 

عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و لەیەكتێگەیشتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان .

 

ئەمڕۆ دوو شەممە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی نوێی هەرێم بەرێوەچوو، كە نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێراوەو شاندێكی باڵای یەكێتیش بەشداری لەمەراسیمەكەدا كرد.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure