سنور ميديا
297 جار بینراوە 9/6/2019 07:07 PM

كەجەكە پەیامێكی هۆشداری ئاراستەی حزبە كوردیەكان دەكات



سنور ميديا 

كەجەكە لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەر گەریلا لە خاكی باشكوری كوردستاندا داوای هەڵوێست لە لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەكات و پێیوایە بێ هەڵوێستیان مەترسیدارە.

 

كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆما جڤاكێن كوردستان(كەجەكە) لە راگەیەندراوێكدا باسی لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەرخاكی هەرێمی كوردستان كرد ئاماژە بەو ەكات كە دەستپێكرردنی هێرشەكانی توركیا هاوكات بوو لەگەلچ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و چونی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ توركیا.

 

كەجەكە ئاماژە بەوە دەكات كە هەڵبژاردنی ئەو كاتە بە مەبەست بووە و بۆ گەیاندنی پەیامێك بووە بەڵام نە عێراق و ن هەریم هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو.

 

كەجەكە روی لە لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كردووە دەڵێت "لە بەعشیقەوە هەتا برادۆست هێرشی داگیركەری بۆ سەر باشوری كوردستان دەكرێت، بێهەڵوێستی لە دژی ئەوە و خۆبواردن لە ڕاگەیاندراوی شەرمەزاركردن لە ڕۆحی یەكێتیی نەتەوەیی و كوردایەتی ناوەشێتەوە، راست نییە ئەوە لە پێناو بەرژەوەندیی ئابوری و سیاسی پشتگوێ بخرێت".

 

كەجەكە بانگەوازیەك ئاراستە هێزە سیاسیەكان دەكات و دەڵێ "بانگەوازی ئێمە بۆ هێزە كوردستانییەكانی هەموو پارچەكان و هێزە دیموكراتییەكان ئەوەیە، كە هەڵوێست بنوێنن و دژایەتیی داگیركەری بكەن، ئەو هێرشە داگیركەرییە هێزە كوردستانییەكانی خستووەتە ناو تاقیكردنەوەیەكی مێژووییەوە، بەرپرسیارێتیی هەموو هێزێكە، كە بە هەڵوێستی نەتەوەیی و یەكێتیی نەتەوەیی دژایەتیی داگیركەری بكەن، دۆخەكە بۆ كورد بەم شێوەیەیە، بەڵام دەبێت بزانرێت، كە دۆخەكە بۆ عێراق جدیترە، بێدەنگیی حكومەتی عێراق بەرامبەر ئەو داگیركەرییە و نەنواندنی هەڵوێست وەكو قبوڵكردنی هێرشەكانە و ئەوەش زیان بە بەرژەوەندیی هەموو گەلانی عێراق دەگەیەنێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure