ماددەی هۆشبەر
587 جار بینراوە 9/6/2019 03:38 PM

چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران



سنور میدیا

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە هاوکات دەستیان گرتووە بەسەر نزیکەی حەوت ملیۆن حەپ و دەرزی.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی  ئاماژە بەوە کراوە، "کە  لە شەوی ۷ حوزەیرانی ۲۰۱۹ کەهاوکات چوارەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، لەبۆسەیەکدا لەبازگەی بانی مەقان دەستیان گرتووە  بەسەر مونشائەیەکدا کە برێکی زۆر لەحەپ و دەرزی هۆشبەری پێبووە".

 

ڕایانگەیاندوە " لەهەمان کاتدا چوار کەس بەتۆمەتی بازرگانی کردن بەومادانەوە دەست گیر کراون کەویستویانە ئەومادانە لە پارێزگای سلێمانیەوە بگوازنەوە بۆ بەغداد ".

 

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، ئەو چوار کەسەی دەستگیرکراون بەڕەگەز عەرەبن کە تۆمەتبارن بە بازرگانی کردن بەو مادانەوە بەپێی مادەی چواردەی هۆشبەر بەبڕیاری دادوەر بەندن و لێکۆینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

 

هاوکات ڕایدەگەیەنن، کۆی ئەوحەب و مادانەی کەدەستیان بەسەردا گیراوە نۆ جۆرن 1-لۆرازپام / loraze pam 2-لۆراز پام/loraze pam 3_پۆکساکیم/poxakim 4-لۆرازپام 1mg\lorazepam -5-کونکرە ملغم/concor 6-زیادیک/zeeadic 7_فۆس ماکس/fosmax 9_turbuhaler 8_لورازپام

 

 

584012962019_10962019_62102456_393760211224792_3192550891647401984_n.jpg

54112962019_10962019_62424717_2475524976008987_3575922167864360960_n.jpg

124112962019_10962019_62442929_2486295771421955_3510574012822454272_n.jpg

194112962019_10962019_62446605_2571072489578437_2333246493995040768_n.jpg

284112962019_10962019_62534983_341024436561200_7627175672116412416_n.jpg

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure