سنور ميديا
4878 جار بینراوە 9/6/2019 12:55 AM

پارتى كارته‌كه‌ى يه‌كێتى ده‌سوتێنێت و بێ ئومێدى ده‌كات



سنور ميديا 

پارتى دیموکراتى کوردستان یەکێتى ئاگادار دەکاتەوە کە تا دواى مەراسیمى سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێم کاتی ئەوەیان نییە گفتوگۆ لەسەر پرسى کەرکوک بکەن.

 

بەپێى زانیارییەکان لەسەرچاوەیەکەوە دەستیکەوتووە پارتى لەرێگاى نوێنەرى تایبەتى خۆیەوە یەکێتى نیشتیمانى کوردستانى ئاگادار کردوەتەوە" بەشداریکردن لە مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێم بابەتى گفتوگۆکردن نییە".

 

پارتى بە یەکێتى راگەیاندوە"ئەگەر سەردانى شاندەکەتان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسى کەرکوکە ئەوا کاتمان نییە تا دواى مەراسیمى سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێم، ئەگەر بۆ دیدەنیش سەردان دەکەن بەخێر بێن".

 

بەپێى زانیارییەکان بەهۆى ئەو وەڵامەى پارتییەوە کۆبوونەوەى سبەینێی شاندى پارتى و یەکێتى ئەنجام نادرێت.

 

بەشێک لە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە پارتى بە ئەنقەست نایەویت دەرگا بەرووى یەکیتیدا بکاتەوە، چونکە مەسعود بارزانى ڤیتۆى لەسەر بەشداریکردنى چەند سەرکردەیەکى یەکێتى هەیەو رایگەیاندوە، ئەگەر ئەو سەرکردانەى یەکێتى بەشدارى مەراسیمەکە بکەن ئەوا ئەو بەشدارى ناکات.

 

بڕیار بوو سبەینێ کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتى لەسەر پرسى کەرکوک و بەشداریکردن لە مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى بەرێوەبچێت و ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە.

 

هەروەها بڕیاریشە رۆژى ١٠ى ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانى لە مەراسیمێکدا لە هۆڵى سەعد عەبدوڵا سوێندى یاسایی بخوات و لە هەمان کاتدا مەسرور بارزانى بۆ پێکهێنانى حکومەت رابسپێرێت.

 

س. شار پرێس

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure