نه‌وه‌ى نوێ
2041 جار بینراوە 9/6/2019 12:38 AM

يه‌كه‌م فراكسيۆن بايكۆى سويندخواردنه‌كه‌ى بارزانى يان ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، بەشداری لەو سوێندخواردنە ناکەن کە لەدەرەوەی بینای پەرلەمان دەکرێت.

 

فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەپەرلەمانى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە"سەرباری تێبینی زۆرمان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و شێوازی کاراکردنەوەی، بە پێویستی دەزانین کە کاندیدی سەرۆکی ھەرێم لە بەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی بخوات پێچەوانەکردنەوەی ئەم رێکارە یاساییە و گواستنەوەی ڕێکاری سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم بۆ دەرەوەی پەرلەمان بەھەر پاساوێک بێت بێ ئەرزش کردنی دەسەڵاتی یاسادانانە و دوورە لەھەموو عورفێکی پەرلەمانی. "

 

فراکسیۆنى نەوەى نوێ ئاماژەى بەوەشکرد، دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان پێویستی بە بەهێزکردن و رێزگرتنی زیاترە لە دام ودەزگا شەرعیەکان و پەرلەمان، کە سەرچاوەی یەکەمی یاسادانان و چاودێریکردنی حکومەتە و پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێکردن لەبەردەم پەرلەماندا بەرپرس و ملکەچ بێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure