ئەرشیف
201 جار بینراوە 8/6/2019 11:32 PM

حەج و عەمرەی هەرێم لەسەر ئەو عومرەکارە کوردانەی گیریان خواردووە هاتە دەنگ



سنورمیدیا

بەشێک لە عەمرەکارانی هەرێم، ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە بە بیانووی نەبوونی فڕۆکەوە لە وڵاتی سعودیە گیریانخواردووە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج وعەمرەی هەرێمشی ڕایدەگەیەنێت:" کێشەکە چارەسەر کراوە لەسێ بۆ چوار ڕۆژی داھاتوو ھەموو عومرەکارانی ھەرێم دەگەرێنەوە".

 

لە ڕوونکردنەوەکەیی حەج وعەمرەی هەرێمدا ئەوە هاتووە:" تەنیا لەمانگی رەمەزان زیاتر لە 6 هەزار ھاوڵاتی ھەرێم سەفەریان کردوە لەڕێگەی ھیڵی فرۆکەوانی عێراقی، بەھۆکاری تێک چوونی فرۆکەیەکی جۆری جامپۆی ھێڵی فرۆکەوانی عێراقی لە شاری جدە خشتەی گەرانەوە تێک چووبوو، بەڵام لەئێستادا بەھەوڵی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە کێشەکە چارەسەر کراوە لەسێ بۆ چوار ڕۆژی داھاتوو ھەموو عومرەکارانی ھەرێم دەگەرێنەوە فرۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی".

 

سەبارەت بە دانگۆیی کەمتەرخەمی کۆمپانیا ئەهلییەکان ئەوەیان ڕاگەیاندووە:"دەربارەی کەم تەرخەمی خزمەتگوزاری کۆمپانیاکانی تایبەت گواستنەوەی عومرکاران ، ھەر عومرەکارێک سکاڵای لەسەر ھەر کۆمپانیەک ھەیە کەبەلێنەکانی بەرامبەر جێ بەجێ نەکردوون ، دەتوانێ سکاڵا تۆمار بکات، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لێژنەیەکی تایبەتی لێکۆلینەوەی پێک ھێناوە ئیجرائاتی توندو پێویست بەرامبەر کەم تەرخەمی ھەرکۆمپانیایەک دەگرێتە بەر.".


ئاشکراشیان کردووە:" بەرێوەبەرایەتی .گشتی حەج و عومرە پەیوەندی دەکات بەدەستەی باڵای حەجی عێراق بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بەرامبەر ھێڵی ئاسمانی بگیرێتە بەر لەحاڵەتی بوونی ھەرگرفتێکی تەکنیکی یاھەر ھۆیەک ببێتە ھۆکاری دواکەوتن لەخشتەی ڕۆیشت و گەرانە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure