يه‌كێتى وپارتى
2761 جار بینراوە 8/6/2019 01:43 PM

پارتى شكستێكى ترى هێنا له‌ ڕازيكردنى يه‌كێتى



سنور ميديا 

سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی باسی لەوە كردووە، كە پارتی دیموكراتی كوردستان شكستیهێناوە لەوەی بروا بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان بهێنێت بەشداری لە رێورەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم بكات.

رۆژنامەی "عەرەبی جەدید" لە راپۆرتێكیدا لەسەر مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی نوێی هەرێم بڵاویكردەوە پارتی دیموكراتی كوردستان تاوەكو ئەمرۆ شەممەش نەیتوانیوە بڕوا بەیەكێتی بهێنیت بەوەی رۆژی دووشەممە بەشداری ڕێوەرەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی بكات تا وەك وەك سەرۆكی نوێی هەرێم دەستبەكار بێت ، ئەوەش دوای ئەوەی یەكێتی بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكە كۆمەڵێك مەرجی داناوە .

 

رۆژنامەكە لەسەر زاری بەرپرسێكی یەكێتییەوە گواستوویەتییەوە مەرجەكانی یەكێتی روونن و پەیوەستن بە پارێزگاری كەركوكەوە ، جەختیشی كردووەتەوە رۆژی شەممە یان یەك شەممە ناوی چەند پاڵێوراوێك بەفەرمی دەدرێت بە پارتی دیموكراتی كوردستان تاوەكو رەزامەندی لەسەر یەكێكیان دەرببڕن .

 

ئەو سەرچاوە بە رۆژنامە عەرەبییەكەشی راگەیاندووە، هەوڵەكان و ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەی بەرپرسانی پارتی لەماوەی چەند كاتژمێری رابردوو هیچ كاریگەرییەكی نەبووە لەسەر گۆڕینی هەڵوێستی یەكییەتی بەوەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخوردنی نێچیرڤان بارزانیدا بكات .

 

بەرپرسەكەی یەكێتی هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر بێت و پارتی پشتیوانی پاڵیوراوی یەكێتی نەكات بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك و هەندێك لەو پۆستانەی یەكێتی لەناو حكومەتی هەرێم داوای دەكات پارتی رەزامەندیان لەسەر نەدات ، ئەوە یەكێتی بەشداری ئەو دانیشتنە ناكات كە وابڕیارە رۆژی دووشەممە بەڕیوەبچێت بۆ سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی نوێی هەرێم .

 

ئەمە لەكاتێكدایە مانگی رابردوو پەرلەمانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی وەك سەرۆكی هەرێم هەڵبژارد، بەڵام یەكێتی بەهۆی ناڕەزاییەكانی بەشداری پرۆسەی دەنگدانەكەی نەكرد.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure