سنور ميديا
158 جار بینراوە 8/6/2019 09:31 AM

وەزیرى ناوخۆى ئوسترالیا : ئەوانەى بە بەلەم و بە قاچاخ ڕوو لە ئوسترالیا دەکەن، هەلى نیشتەجێکردنیان لە ئوسترالیا نییە



سنور ميديا 

وەزیرى ناوخۆى ئوسترالیا ، پیتەر داتن ، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەو کۆچبەرە بەڕەگەز سریلانکیانەى کە هەوڵ دەدەن بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بکەن، هیچ هەلێکى نیشتەجێکردنیان لە ئوسترالیا نییە.


ووتەکانى وەزیرى ناوخۆى ئوسترالیا لە میانەى گەشتێکیدا بوو بۆ سریلانکا کە لەوێ و لەشارى کۆڵۆمبۆى ئەو ووڵاتە بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند سیاسەتەکانى ئوسترالیا لەبارەى گرتن و گێڕانەوەى کۆچبەرانى دەریایى قاچاخ نەگۆڕاون.


لێدوانەکانى وەزیى ناوخۆى ئوسترالیا هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنى کەمپەینێکى نوێى ئەو ووڵاتە کە بەمەبەستى پاراستنى سنورەکانى ئوسترالیایە لەدەست قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران و بۆئەوەى ڕێگرى لە خەڵک بکەن بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا نەکەن و ژیانى خۆیان نەخەنە مەترسیەوە لەناو دەریادا. ئەو ئۆپەراسیۆنانەش بەجۆرێکن کە هەر کەسێک هەوڵ بدات بە قاچاخ و بەبەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بکات، دەستگیردەکرێت و ڕەوانەى ووڵاتى خۆى دەکرێتەوە.

سەرچاوە : ماڵپەرى هەواڵى زەمۆرنینگ

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure