سنور ميديا
2635 جار بینراوە 7/6/2019 02:15 PM

سنور ميديا دواين زانيارى له‌باره‌ى دۆخى نێوان پارتى و يه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا _ تايبه‌ت

بڕياره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوو پارتى ويه‌كێتى له‌ سه‌ر ئاستى باڵا كۆببنه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسى دانانى پارێزگارى كه‌ركوك , وله‌ ئيستاش يه‌كێتى ناوى چه‌ند كانديدێكى ئاماده‌ كردوه‌ .

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت له‌ سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به‌ سنور ميديايى وت " له‌سه‌ر پێشنارى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى بڕياره‌ له‌ ڕۆژانى داهاتوو "كه‌پێده‌چێت يه‌ك شه‌ممه‌ بێت " يه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پرسى پارێزگارى كه‌ركوك كۆببنه‌وه‌ ".

 

وتيشى " له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕياره‌ يه‌كێتى چه‌ند كه‌سێك بۆ كانديدى پارێزگارى كه‌ركوك بخاته‌ به‌رده‌ست و دواتر گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت"

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاشكراشى كرد " هه‌ربۆيه‌ دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ مەكتەبی سیاسی يه‌كێتى كۆبووه‌ته‌وه‌ و گفتوگۆیان لەبارەی پرسی كەركوك و یەكلایكردنەوەی كاندید بۆ ئەو پارێزگایە كردووە "

 

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو يه‌كێتى له‌ ئێستا ناوى سێ كانديدى ئاماده‌ كردوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بيخاته‌ به‌رده‌ستى پارتى كه‌ هه‌ريه‌ك له‌ (خالید شوانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و لیوا جەمال تاهیر، بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی كەركوك و د.عومەر ئینجە، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی كەركوك و كادیری پێشكەوتوی یەكێتی)يه‌ .

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ى سنور ميديا , باسى له‌وه‌ش كرد , له‌ئه‌گه‌رى ڕێك نه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى يه‌كێتى به‌شدارى مه‌راسيمى سويند خواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ناكات".

 

ئه‌وه‌شى وت" دانشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان دوو ته‌وه‌ره‌ كه‌ مه‌راسيمى سوێند خواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم و ناولێنانى مه‌سرور بارزانى يه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت ".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure