سنور ميديا
109 جار بینراوە 7/6/2019 12:44 PM

گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەچەقۆ کوژرا



سنور ميديا 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەێنێت "چەند کەسێک لەسەر شوێنی عەرەبانە بووە بە شەڕیان و گەنجێکی تەمەن 18 ساڵیش کوژراوە".

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند "شەوی رابردو لەدەرەوەی چاڤی لاند لە سلێمانی دوو گەنج لەسەر شوێنی عەرەبانە دەبێتە شەڕیان، بەهۆی ئەوەی کە تۆمەتبارەکە مەی خواردبووە چەقۆیەکی لە گەنجە 18 ساڵەکە داوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".

 

سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەداوە "سێ کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".

 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی وتوە "بکوژەکە و ئەوانەی دەستگیرکراون خەڵکی دەرەوەی سلێمانین و تەمەنی تۆمەتبارەکەش 17 ساڵە و کوژراوەکەش 18 ساڵە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure