دڵشاد بارزانى
3889 جار بینراوە 7/6/2019 10:56 AM

چه‌ند كاتژمێرێك پۆليس لێكۆڵێنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بارزانى كردوه‌



سنور ميديا 

له‌سه‌ر سكاڵايى چه‌ند چالاكوانێكى كوردى دانشتووى ئه‌وروپا پۆليسى ئه‌ڵمانيا بۆماوه‌ى زياتر له‌ 3 كاتژمێر لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ دڵشاد بارزانى براى مه‌سعود بارزانى ده‌كات .

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌ سنور ميديايى وت " لەچەند رۆژی رابردودا پۆلیسی ئەلمانیا بانگێشتی "دڵشاد بارزانی " كه‌ بەرپرسی پارتی يه‌ لە ئەوروپا و نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمه‌ له‌ ئه‌ڵمانيا کردوە".

 

وتيشى " پۆليسى ئه‌ڵمانيا بۆماوەی زياتر له‌ 3 كاتژمێر لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ناوبراوه‌ كردوه‌ ". 

 

سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى بانگێشكردنه‌كه‌ , ئه‌و سه‌رچاوه‌ وتى " له‌سه‌ر سكاڵايى چه‌ند چالاكوانێكى كوردى دانشتووى وڵاتى ئه‌وروپان, به‌تۆمه‌تى ئەوەی کەهەوڵی ئازاردانیان داون و پێشێلی ئازادی سیاسیان کردون ".

 

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو كه‌, پۆلیس ماوەیەکی زۆرە بەدواچوون لەسەرئەو کەیسانه‌ ده‌كات, بۆيه‌ لەچەند رۆژی رابردوش بانگهیشتیان کردوە بۆ بەدواچونی کەیسەكان".

 

 

26547762019_63.jpg

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure