نێچيرڤان بارزانى
3530 جار بینراوە 7/6/2019 09:58 AM

نێچيرڤان بارزانى هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م پۆسته‌ له‌ يه‌كێتى ده‌كات



سنور ميديا 

پاش بايكۆتى يه‌كێتى له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ,نێچیرڤان بارزانی، هەڵبژێراو بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستانى زۆر نيگه‌ران كردوه‌ و به‌وهۆيه‌وه‌ هەڕەشەی لێسەندنەوەی پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی لەیەكێتی نیشتمانی كردووە.

 

بەپێی زانیارییەكان كه‌له‌سه‌رچاوه‌ى تايبه‌ته‌وه‌ ده‌ست كه‌وتوه‌، پێشتر نێچیرڤان بارزانی هەڕەشەكەی ئەوەى كردووە، كە ئەگەر یەكێتی ئامادەنەبێت، بۆ دەنگدان بەسەرۆكی هەرێم‌و شەرعییەتدان پێی، ئەوە پێویست ناكات لەدامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمیش پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمیان هەبێت.

 

 

هەروەها زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن،پاش ئه‌وه‌ى يه‌كێتى بايكۆتى پرۆسه‌كه‌ى كرد , له‌ ئێستا نێچیرڤان بارزانی هۆشداریداوە، ئەگەر یەكێتی بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم_يش لەرۆژی 10ی ئەم مانگە نەكات، ئەوە هەڕەشەكەی دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ وتيشى، ئەو هەڵوێستەی نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بەپرۆسەی بایكۆتكردنی دەنگدان بەسەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن یەكێتییەوە هەیە.

 

مانگی رابردوو پەرلەمانی كوردستان دەنگی بەنێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی دیموكرات بۆ سەرۆكی هەرێمدا، بەڵام یەكێتی بەهۆی ناڕەزاییەكانی لەو حیزبە پرۆسەكەی بایكۆت كردو فراكسیۆنەكەی دەنگی بەهەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم نەدا.

 

 

بەپێی رێككەوتنی پارتی‌و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت، پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بەر یەكێتی نیشتمانی دەكەوێت، كە رەنگە پێنەدانی ئەو پۆستە ببێتە هۆی تێكچوونی رێككەوتنی نێوان ئەو دوو حیزبە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure