داعش
382 جار بینراوە 6/6/2019 03:01 PM

پلانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ داعش‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌م پارێزگايه‌ شكست پێده‌هێنرێت



سنور ميديا 

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌پیلانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ چه‌كدارانی‌ داعشیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری‌ تكریت شكستپێهێناوه‌.


له‌وباره‌یه‌وه‌ جه‌واد كازم ئه‌لروبه‌یعی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جموجوڵی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه‌ له‌ رۆژانی‌ جه‌ژندا پیلانێكی‌ گه‌وره‌ی‌ رێكخراوی‌ داعشیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری‌ تكریت شكستپێهێناوه‌.


جه‌واد كازم ئه‌لروبه‌یعی‌ وتیشی‌: "به‌پشتبه‌ستن به‌ زانیاری‌ هه‌واڵگری‌ و به‌ چاودێری‌ ئه‌بو مه‌هدی‌ موهه‌ندیس جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌كه‌، حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ به‌رفراوانمان له‌ سنووری‌ بنكه‌ی‌ سپایكه‌ر و ناوچه‌كانی‌ چوارده‌وری‌ ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی‌ شكستپێهێنانی‌ پیلانی‌ دوژمنان بۆ به‌ئامانجگرتنی‌ شاری‌ تكریت له‌ رۆژانی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زاندا".


روبه‌یعى وتیشی‌: "له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بنكه‌ی‌ شه‌هیدانى سپایكه‌ر و فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سینیه‌و ناوچه‌كانی‌ چوارده‌وریان پاككرانه‌وه‌".


ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "پلانێكی‌ دوژمنمان بۆ به‌ئامانجگرتنی‌ شاری‌ تكریت به‌تایبه‌تی‌ ناوچه‌ گه‌شتیاریی و مه‌ده‌نی و مزگه‌وته‌كان له‌ رۆژانی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زاندا شكستپێهێنا".


ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ سه‌ڵاحه‌دین و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ نه‌ینه‌وای‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و سه‌رایای‌ به‌رگری‌ نیشتمانی‌ و هێزه‌كانی‌ وه‌لید ئه‌لكه‌عبه‌ به‌شداریانكردووه‌.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure