قه‌ريلان
434 جار بینراوە 6/6/2019 12:08 PM

قه‌ريلان مه‌ترسييه‌كى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

موراد قەرەیلان رایدەگەێنێت "ئۆپەراسیۆنی خواکورک بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستانە و "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی باشور له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ بێده‌نگ بێت، ئه‌وا دیاره‌ ڕێككه‌وتوون له‌گه‌ڵیان یان ڕازی بوون، ئه‌وان ئاگایان لێیه‌".

 

موراد قەرەیلان، فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه‌) و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرءمی کوردستان، هەڵوێستی پەکەکەی ئاشکرا کرد.

 

موراد قەرەیلان، فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه‌) رایگەیاندوە "ده‌وڵه‌تی تورك ماوه‌ی ساڵێكه‌ له‌ به‌رزترین ئاستدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ڕۆژائاوا ده‌كات و هێشتاش به‌رده‌وامه‌، بەڵام بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژئاوا و داگیرکردنی نه‌یتوانی مۆڵه‌ت له‌ ئه‌فه‌ندییه‌كانی خۆی وه‌رگرێت، بۆیه‌ ڕووی له‌ خواكورك كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیهنیه‌تی نه‌ژادپه‌رستی، شۆڤێنی و فاشیستی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ دوژمنایه‌تیكردنی كوردانه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌، نایه‌وێت له‌م بابه‌ته‌دا بۆشاییه‌ك بهێڵێته‌وه‌".

 

موراد قەرەیلان ئاماژەی بەوەداوە "ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ خواكورك ده‌یكات ئۆپه‌راسیۆن نییه‌، به‌ڵكو داگیركارییه‌، ئه‌م داگیركارییه‌ش كاتی نییه‌، داگیركارییه‌كی هه‌میشه‌ییه‌، ئه‌مه‌ ڕاستییه‌ و پێویسته‌ هه‌موو كه‌س بیزانێت".

 

موراد قەرەیلان،لەبارەی لێدوانی كاربه‌ده‌ستانی تورك، کە هه‌میشه‌ ده‌ڵێن، "هه‌ر كات كۆتایی به‌ په‌كه‌كه‌ هات، له‌ باشوور ده‌كشێینه‌وه‌" و ئەوەی وتوە "پەکەکە هه‌رگیز كۆتایی پێ نایه‌ت، ئایا ڕاستییه‌كی وه‌ك په‌كه‌كه‌ كه‌ خاوه‌نی هێزێكی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییه‌، له‌نێو هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا بووه‌ته‌ خاوه‌نی هێزێكی پته‌وی تێكۆشان، ده‌كرێت كۆتایی بێت؟ هه‌رگیز و هه‌رگیز ئه‌مه‌ مومكین نییه‌، دەوڵەتی تورک بەو لێدوانانە دەیەوێت بڵێت'من باشوری کوردستان داگیر دەکەم".


ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە، تیشکی خستە سەر هەڵوێستی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییانە و وتی "دەسەڵاتی باشور و دەوڵەتی عێراق بێدەنگن، له‌وانه‌یه‌ چه‌ند هێزێك ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبێت، به‌ڵام به‌گشتی بێده‌نگن، ئه‌مه‌ دۆخێكی زۆر جددییه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی باشور له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ بێده‌نگ بێت، ئه‌وا دیاره‌ ڕێككه‌وتوون له‌گه‌ڵیان یان ڕازی بوون، ئه‌وان ئاگایان لێیه‌، ده‌بێت باش بزانین كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك حساباتی زۆری جددی هه‌یه‌ له‌سه‌ر باشووری كوردستان، قبوڵكردنی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ واتای له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك دێت".

 

ناوبراو زیاتر ڕوونیکردەوە"یه‌كێك له‌ حساباته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی مێتینگه‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ باشوری كوردستان جێگیر بێت، له‌وێ پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات، دواتر كه‌ركوك له‌ باشوری كوردستان داببڕێت، هه‌ر كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك له‌ باشور جێگیر ببێت، ده‌ستی خۆی له‌م بابه‌ته‌دا به‌هێز ده‌كات".

 

موراد قەرەیلان، پەیامی بۆ دەسەڵاتی باشور ناردوە و وتویەتی "ئێمه‌ ده‌ڵێین؛ با ده‌سه‌ڵاتی باشووری كوردستان له‌م بابه‌ته‌دا ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك به‌هێز نه‌كات، له‌بری ئه‌مه‌ پێویسته‌ خاوه‌ندارێتیی له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بكات، بێگومان ده‌وڵه‌تی تورك له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورده‌ و ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له‌ناوببات، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ ئارادایه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و پێویسته‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ به‌بێ دوودڵی ڕاست بكرێته‌وه‌".


سەبارەت بە هەڵوێستی گەل-یش، قەرەیلان باسی لەوە کردوە "گه‌له‌كه‌مان له‌ باشوری كوردستان گه‌لێكی و‌ڵاتپارێزه‌ و له‌پێناو ئازادیی قوربانیی گه‌وره‌ی داوه‌، به‌ ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕیوه‌، سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی داوه، ڕێزی ئێمه‌ بۆ ئه‌و گه‌له‌ بێ كۆتاییه‌، وه‌ك شیلادزێ گه‌له‌كه‌مان له‌ باشووری كوردستان له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌ داگیركارییه‌كان یه‌كجار زۆر تووڕه‌یه‌، پێویسته‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی هێزی ده‌سه‌ڵات گوێ بده‌نه‌ ئه‌م وریاییه‌ی گه‌ل و له‌ دژی داگیركاری بێده‌نگ نه‌بن، ئێمه‌ بانگی هه‌موو هێزه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ دژی داگیركردنی خاكی كوردستان كه‌ له‌ژێر ناوی 'ئۆپه‌راسیۆن له‌ دژی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌م' به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌نگی خۆیان هه‌ڵبڕن و به‌باشی تێبكۆشن".

 

سەبارەت بە ئەرکی گەریلاش لە بەرامبەر داگیرکارییەکان، قەرەیلان، ئاشکرای کردوە "بێ گومان گه‌ریلا له‌ دژی داگیركاری وه‌ڵامی پێویست ده‌داته‌وه‌ و ئه‌و به‌رخۆدانه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌، له‌دژی هه‌وڵه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی مێتینگه‌ر له‌سه‌ر باشوری كوردستان، گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان به‌رخۆدانێكی مێژوویی ده‌كه‌ن و هه‌موو هێزی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی به‌رخۆدانه‌كه‌. گه‌ریلا هێزێكی ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، هه‌تا ئێستا به‌كرده‌وه‌ش ئه‌مه‌ی پیشان داوه‌ و له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام بنواڕن؛ ده‌وڵه‌تی تورك ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێكه‌ گردی لێلیكانی داگیركردووه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكییانه‌ی گه‌ریلا له‌ لێلیكان كردوویه‌تی سه‌دان سه‌ربازی تورك كوژراون، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك به‌پێداگرییه‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌ گه‌لی توركیا ده‌شارێته‌وه‌، ده‌عبایه‌ك به‌ ناوی خولوسی له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌یه‌ كه‌ تورك نییه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا چه‌ركه‌زه‌ و دوژمنی كوردانه‌، ئه‌م كه‌سه‌ هه‌موو ڕۆژێك درۆ بۆ گه‌لی توركیا ده‌كات، به‌ڕاستی قسه‌ ناكات و ڕاستییه‌كان ده‌شارێته‌وه‌".

 

لە بەردەوامییدا چاوپێکەوتنەکەیدا قەرەیلان ئەوەشی وتوە "گه‌لی توركیا له‌ لێلیكان سه‌دان هاوڵاتیی خۆی له‌ده‌ست دا، ئێمه‌ ئه‌مه‌مان نه‌ده‌ویست، به‌ڵام سیاسه‌ته‌ مێتینگه‌ر و سه‌ركوتكاره‌كان هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ن، ئێستاش كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن خواكورك داگیر بكه‌ن، هه‌ڵوێستی گه‌ریلا له‌ دژی ئه‌م داگیركارییه‌ تووند ده‌بێت. ئه‌مه‌ له‌ ڕۆژێكدا ناكرێت، به‌ڵكو به‌رخۆدانێكی به‌رفره‌وان ده‌بێت و ئه‌و باجانه‌ی داگیركه‌ر له‌م مه‌یدانانه‌ ده‌یدات، بۆ سوپای تورك قورس ده‌بێت. گه‌ریلا ئه‌م بڕیاره‌ی هه‌یه‌".

 

موراد قەرەیلان، ڕاشیگەیاند، "دەوڵەتی تورک بەتەنیا نییە لەو هێرشانەدا، بەڵکو به‌ پشتیوانی گه‌وره‌ی گلادیۆی ناتۆ، له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ ئەمریکا دژی ئێمه‌ شه‌ڕ ده‌كات".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure