يه‌كێتى
560 جار بینراوە 6/6/2019 11:57 AM

يه‌كێتى له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكى هه‌رێم بڕيارێك ده‌دات ؟؟



سنور ميديا 

له‌ ئێستا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌ كۆبوونه‌وه‌دايه‌ بۆ بڕیاردان له‌به‌شداریكردن له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكى تر .

 

كه‌مێك پێش ئێستا به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ له‌شاری سلێمانی ده‌ستی به‌كۆبونه‌وه‌ كرد، مه‌به‌ست له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌بۆ  بڕیاردانه‌ له‌وه‌ی یه‌كێتی به‌شداریی له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم بكات یاخود نا.

 

به‌پێى زانياريه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باسى چه‌ند پرسێكى تر ده‌كه‌ن له‌وان "ھه‌نگاوه‌كانی پێكھێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و عیراق ".

 

پێشتر یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداریی له‌ ده‌نگدان به‌ نێچیرڤان بارزانی وه‌ك كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نه‌دا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش جارێكی دیكه‌ ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو حزبه‌ی زیندووكرده‌وه‌، بڕیاریشه‌ ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌ له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سوێندی یاسایی بخوات و وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربێت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure