يه‌كێتى
855 جار بینراوە 6/6/2019 01:07 AM

مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگ ئه‌نجام ده‌دات



سنور ميديا 

بڕیارە سبه‌ى پێنج شه‌مه‌ مەکتەبى سیاسى یەکێتى نيشتمانى کۆبێتەوە بۆ تامتوێ كردنى چەند پرسێک به‌تايه‌بت پرسى ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى دەبێت.

 

بەپێى زانیارییەکان بڕیارە كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مەکتەبى سیاسى یەکێتى بەسەرپەرشتى کۆسرەت رەسوڵ و ئامادەبوونى بەرهەم ساڵح ئه‌نجام بدرێت , و تێيدا چەند پرسێکى تایبەت بەو حزبەو ناکۆکییەکانیان لەگەڵ پارتى لەسەر کەرکوک و پێکهێنانى حکومەت تاوتوێ بکەن.

 

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، لەکۆبوونەوەکەدا ناکۆکى نێوان پارتى و یەکێتى گفتوگۆى لەسەر دەکرێت، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەوەش دەکرێت ئایا یەکێتى بەشدارى حکومەت بکات تا ئەو کاتەى پرسى کەرکوک یەکلایی دەکرێتەوە یان بەشداریکردن دوا بخات تا پارێزگارى کەرکوک دادەنرێت.

 

به‌پێى زانياريه‌كان ،بڕياره‌ لەکۆبوونەوەکەى سبەینێدا باس لە بەشدارى یەکێتى دەکرێت لە مەراسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەڵبژێردراوە هەرێم بڕیار بدرێت بەشدارى بکەن یان نا کە بەفەرمى بانگهێشت کراون.

 

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا پرسى کاندیدى جێگرى سەرۆکى هەرێمیش تاوتوێ دەکرێت کە یەکێک لە جێگرەکانى سەرۆکى هەرێم بەر یەکێتى کەوتووە، بەڵام لە دواى دەنگنەدانى فراکسیۆنى یەکێتى بەکاندیدى سەرۆکى هەرێم، ژمارەیەک بەرپرسى پارتى باس لەوە دەکات ئەگەر هەیە ئەو پۆستە نەدەن بە یەکێتى.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure