مه‌سعود بارزانى
348 جار بینراوە 6/6/2019 12:43 AM

وێنه‌ : ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانى له‌ كوێ بووه‌ ؟



سنور ميديا 

له‌ دووه‌م رۆژی‌ جه‌ژندا سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی میحوه‌ری خازر كرد.

 

میدیاكانی‌ پارتی‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی حوزه‌یرانی 2019 و له‌ دووه‌مین رۆژی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی جه‌ژنه‌پیرۆزه‌ و هه‌واڵپرسین سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی میحوه‌ری خازر كرد".

 

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا بارزانی پیرۆزبایی جه‌ژنی له‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان كرد و هه‌روه‌ها له‌ حاڵ و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ی له‌ میحوه‌ر و سه‌نگه‌ركاندا پرسی.

 

بارزانی له‌ دیداری له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌كان پێزانینی بۆ خۆڕاگری و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌بوو و سڵاوی بۆ گیانی پاكی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ نارد كه‌ له‌ به‌رگری له‌ كه‌رامه‌تی گه‌ل و نیشتمان گیانی خۆیان فیدا كردووه‌ و شه‌هید بوون.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure