.
447 جار بینراوە 5/6/2019 11:59 PM

ئایا خواردنی ماسی و دۆ پێکەوە نا تەندروستە..؟



سنورمیدیا

پسپۆڕێکی خۆراک ڕونکردنەوە لەسەر خواردنی ماسی و بەرهەمە شیرەمەنییەکان پێکەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت،هیچ توێژینەوەیەک ئەم بابەتەی نەسەلماندووە.

 

لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک لەوبارەیەوە بۆ سنورمیدیا ڕوونیکردووەتەوە:"زۆر مان بیستوە لە كاتی خواردنی ماسی دا نابێت ماست و شیرەمەنی و پێكهاتەكانی بخورێت هۆكاری ژەهراوی بوونی خۆراك و دروست بوونی هەستیاری یە بە تایبەتی لە پێست دا بەڵام هیچ توێژینەوەیە ك نەی سەلماندوە كە خواردنی ماسی و شیرەمەنی بەیەكە وە نا تەندروستن".

 

ئاماژەی بەوەش کرد:"دەكرێت بەهۆی خراپبونی ماسی یەكە بەهۆی شێوازی هەڵگرتن و نەبونی سەلامەتی خۆراك لەماسی یەكەدا و گەشەكردنی بەكتریا لە كاتی بەكارهێنانی دا لەگەڵ شیرەمەنی یەكە ژەهراوی بون ڕوبدات یان بەهەمان شێوە لە شیرەمەنی یەكاندا بۆیە پێویستە لەكاتی كرینی هەر خۆراكێك دا ڕەچاوی سەلامەتی خۆراك بكەین".

 

ناوبراو ئەوەشی بە سنورمیدیا ڕاگەیاند:"بەهیچ شێوەیەك خواردنی ماسی و شیرەمەنی و ماست بەكەوە مەترسی نیە تەنها بۆكەسێك نەبێت هەستیاری هەبێت بەرامبەر خۆراك".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure