عەبدولمەهدی
139 جار بینراوە 5/6/2019 03:46 PM

داوا لە سەرۆكوەزیرانی عیراق دەكرێت لێپێچینەوە لەگەڵ گەندەڵكاران، هەرێمیش بگرێتەوە



سنور ميديا 

ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان داوا لە سەرۆكوەزیرانی عیراق دەكات بەپێی دەستور و یاسا فیدراڵیەكان لێپێچینەوەی گەندەڵكاران، هەرێمیش بگرێتەوە، دەشڵێت،"دەخوازین عادل عەبدولمەهدی جدی بێت لە كردنەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی بەهەمان جدیەتی كردنەوەی ناوچەی سەوز".

 

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك لە ڕاگەیەنراوێكدا، داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كردووە، دۆسیەكانی گەندەڵی كە پەیوەندیان بە كەسایەتیەكانی كابینەی ئێستای حكومەت و كابینەكانی پێشووەوە هەیە بكاتەوە، ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی هەموو عیراق بە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

 

دەشڵێت،"بەپێی دەستور و یاسا فیدراڵیەكان پێویستە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی گشتگیر بێت و لەسەر ئاستی تەواوی عیراق بێت و هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، نەك تەنها پارێزگاكانی سەر بەحكومەتی فیدراڵی ، چونكە لە هەرێم ژمارەیەكی زۆر دۆسیەی گەندەڵی هەیە، كە چاوەڕێی ئەوە دەكەن كەسێك بیانكاتەوە لێپرسنەوە لە تێوەگلاوان بكات".

 

ڕاشیگەیاندووە، ستایشی بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی دەكەین بە كردنەوەی ناوچەی سەوز لەبەردەم هاووڵاتیاندا، ئەوەش لەكاتێكدا پێشترچەندین بەڵێن هەبوون بۆ كردنەوەی ئەو ناوچەیە، بەڵام جێبەجێ نەكران و سنوری بانگەشەیەكی ڕاگەیاندنیان تێنەپەراند".

 

هۆشار عەبدوڵا لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیوادارین عادل عەبدولمەهدی جدی بێت لەكردنەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی هەروەك جدی بوو لە كردنەوەی ناوچەی سەوز.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure