سنور ميديا
587 جار بینراوە 4/6/2019 05:00 PM

گورزێکی دیکە لە سوپای تورک درا



سنور ميديا

ئەمڕۆ ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپەمەنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل- هه‌په‌گه، ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له‌ دژی سوپای توركی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.


هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند:"هێزه‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، دوێنێ ٠٨:٠٠ی شەو، له‌ دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌ گردی شه‌هید ده‌روێش چالاكییه‌كی سابوتاژیان ئه‌نجام دا، له‌م چالاكییه‌دا زۆر سه‌رباز كوژران و برینداربوون به‌ڵام ژماره‌یان ڕوون نه‌بوویه‌وه‌".

 

له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: هەردوێنێ له‌نێوان كاتژمێر ١١ و ١٢ی شه‌دا، كۆپته‌ره‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گردی شه‌هید شه‌ریف و شه‌كیف، ناوچه‌ی شه‌هید بۆتان و ئه‌رمووش-ی خواكوركی كرد، له‌و هێرشانه‌دا هیچ زیانێكی گیانی به‌ هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه‌.

 

هەپەگە لەو ڕاگەیەندراوەدا ڕوونیکردووەتەوە:"وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هه‌واڵی گوایه‌ ٣٤ گه‌ریلای ئێمه‌ شه‌هید بوون، بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌و ئامارانه‌ی ڕۆژانه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورك بڵاوی ده‌كاته‌وه‌، دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندییان به‌ ڕاستییه‌وه‌ نییه،. پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان باوه‌ڕ به‌ هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌تی داگیركه‌ران نه‌كات، كه‌ به‌ هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر خاكی كوردستان، هه‌تا ئێستا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ٢ هەڤاڵمان شه‌هید بوون و له‌ ڕاگه‌یه‌نراوی دوێنێدا ڕامان گه‌یاندبوو، ده‌وڵه‌تی تورك كه هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی ‌ دژبه‌ گه‌ریلا خستووه‌ته‌گه‌ڕ هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ و هه‌واڵی درۆی سه‌ركه‌وتن بڵاوده‌كاته‌وه‌".

 

لە کۆتاییدا هەپەگە زانیاری دەربارەی بۆردوومانەکان داوە و ڕایگەیاندووە:"دوێنێ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌نێوان كاتژمێرەکانی شەودا بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گوندی یه‌كمال-ی هه‌رێمی گارایان كرد له‌ سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، له‌م بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به‌ هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه‌، به‌ڵام زیانێكی گه‌وره‌ به‌ ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل گه‌یشتووه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure