ئەبوبەکر بەغدادی
215 جار بینراوە 4/6/2019 03:58 PM

هەواڵگری سەربازی عیراق شوێنى ئەبوبەکر بەغدادی ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

بەرێوەبەری هەواڵگری سەربازی عیراق ، لیوا سەعد مەزهەر عەلاق رایدەگەیەنێت کە ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنوری نێوان سوریا و عیراق هاتوچۆ دەکات و لەوێ دەژی.

 

عەلاق بە ئاژانسی سپۆتینکی روسی راگەیاندوە ، زانیاریمان پێگەیشتوە کە ئەبوبەکر بەغدادی لە سنوری نێوان سوریا و عیراقدایە ، بەتایبەتی لە ناوچەی حمس و بیابانی ئەنبار و ناوچەی بەعاچ و مەنایف کە لەو ناوچانە بنکەی سەربازی لێ نیە.

 

دەشڵێت :"زانیاریمان هەیە کە شانەی نوستوی داعش لە شارەکانی عیراق بوونی هەیە و لە لایەن ئەبوبەکر بەغدادیەوە فەرمانیان وەرگرتوە کە ریش و سمێڵیان بتاشن تا نەناسرێنەوە بەڵام هەواڵگری سەربازی لە بۆسەدایە بۆ ئەوان"

 

عیراق لە مانگی دیسەمبەری ساڵی 2017 دا رزگارکردنی هەموو شارەکانی لە دەستی داعش راگەیاند دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو رووبەرووی داعش بویەوە کە سێ بەشی هەموو عیراقی کۆنترۆل کرد ، لەگەڵ ئەوەشدا جار و بار هێزەکانی عیراق باس لە لەناوبردنی شانەی نوستوی داعش دەکەن رۆژانە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure