سنور ميديا
137 جار بینراوە 4/6/2019 11:37 AM

نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ كرد



سنور ميديا

سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ ده‌كات و بانگهێشتی مه‌راسیمی سوێندخواردنه‌كه‌ی ده‌كات.

 

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك کۆماری عیراق ئه‌نجامدا و تیایدا وێرای به‌ فه‌رمی بانگهێشتکردنی سه‌رکۆمار بۆ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌ردولا دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌که‌ و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.

 

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكیش ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، "له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی یه‌کڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ستیاره‌ی که‌ ناوچه‌که‌ پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، جه‌ختیشیان کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و به‌دورگرتنی عیراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ ئاڵۆزییه‌کان".

 

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتوە،"سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیان له‌ قۆناغی داهاتوودا دووپات کرده‌وه ‌و پیرۆزباییی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان له‌ یه‌کتر کرد و هیوایان خواست که‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئۆقره‌یی و ئارامی و کۆتاییهاتنی قه‌یرانه‌کان".

 

هەر لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، سه‌رۆک کۆمار پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان كرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure