يه‌كێتى
168 جار بینراوە 4/6/2019 11:14 AM

هه‌ڵوێستى فه‌رمى يه‌كێتى له‌سه‌ر كۆنگره‌ى ئه‌و حزبه‌



سنور ميديا 

وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی رایگەیاند، هەر کاتێک هەلومەرجەکە گونجاوبێت، نابێت بەستنی کۆنگرە بۆ یەک دەقەش دوابخرێت، ده‌شڵێت، "کۆنگرە تەنیا بۆ گۆڕینی سەرکردەکان نییە، بەڵکوو بۆ داڕشتنەوە و پیاچوونەوەی سیاسەتەکانی رابردووە".

 

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی به‌میدیاكانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، "بڕوا ناکەم ئەندامێک یان کادیرێکی یەکێتی هەبێت و نەزانێت کە کۆنگرە هەم ئیستیحقاقە هەم پێویستییەکی گەورەشە بۆ یەکێتی، چەندین ساڵە هۆیەکی نەخوازراو هەبوو بۆ نه‌بەستنی کۆنگرە، ئومێدەوارم زۆری تری پێنەجێت سەرکردایەتیی یەکێتی بتوانێت کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدات".

 

راشیگه‌یاندووه‌، "کۆنگرە تەنیا بۆ گۆڕینی سەرکردەکان نییە، بەڵکوو بۆ داڕشتنەوە و پیاچوونەوەی سیاسەتەکانی رابردووە و نوێبوونەوەیە لە بەرنامە و سیاسەتەکانی حزبدا کە یەکێتیش دەبێت بە شێوەیەکی سەرەکی بەدوای ئەم ئامانجەوە بێت".

 

لەتیف شێخ عومەر وتیشی، هەر کاتێک هەلومەرجێکی گونجاو بۆ کۆنگرە هەبێت، نابێت بەستنی کۆنگرە بۆ یەک دەقەش دوابخرێت.

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لایەنگرانی یەکێتی لە دڵسۆزییان بۆ یەکێتی داوای کۆنگرە دەکەن، هیواداریشم سەرکردایەتیی یەکێتیش هەلومەرجێکی وای بۆ بێتە پێشەوە کە دوای ئەم هەموو چاوەڕوانییە بتوانێت کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو، کە بتوانێت ئامانجەکانی کۆنگرە جێبەجێ بکات، ببەستێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure