سنور ميديا
3079 جار بینراوە 3/6/2019 03:37 PM

پارتى په‌شيمان ده‌بێته‌وه‌ له‌ پێدانى ئه‌م پۆسته‌ باڵايه‌ به‌ يه‌كێتى



سنور ميديا 

پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێدانی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ یەکێتی پەشیمان دەبێتەوەو نایەوێت ئەو پۆستە بداتە یەکێتی.

 

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی بێ ئه‌وه‌ى ناوى ئاشكرا بكات راگەیاندوه‌" ئێمە دەقی رێکەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە تا بزانن پرسی چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و دانانی پارێزگار هەنگاوێکە دوای پێکهێنانی حکومەت جێبەجێ دەکرێت، بەڵام برادەرانی یەکێتی بەبێ هۆ ئەو کێشەیان دروستکرد".

 

بۆ شار پرسێ ئاماژە بەوەش دەکات، دەنگنەدانی یەکێتی بە سەرۆکی هەرێم هەم پارتی و هەم نێچیرڤان بارزانی نیگەران کردوە کە بەوتەی خۆی چاوەڕوانی ئەوەیان نەبووە یەکێتی ئەو هەنگاوە بنێت.

 

سەبارەت بە پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێمیش ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی رونیدەکاتەوە، یەکێتی دەنگی بە سەرۆکی هەرێم نەداوە چۆن باسی جێگری سەرۆکی هەرێم بکات، ئاشکرای دەکات لەئێستادا زۆرینەی پارتی لەگەڵ ئەوەیە ئەو پۆستە نەدرێت بە یەکێتی و بەوتەی خۆشی ئەگەری زۆرە بارزانی رازی نەبێت ئەو پۆستە بدرێتە یەکێتی.

 

هەر لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی وتیشی" دەبێت لەسەرەتاوە گفتوگۆ لەسەر پۆستەکان و پشکی یەکێتی بکرێتەوە لە حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم دا، چونکە ناکرێت دەنگ بە سەرۆکی هەرێم نەدەی، بەڵام داوا بکەی جێگرەکەی بۆ تۆ بێت".

 

کۆتایی مانگی رابردوو پەرلەمانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێم هەڵبژاردن، بەڵام فراکسیۆنی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کردو دەنگی بە سەرۆکی هەرێم نەداوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure