سنور ميديا
403 جار بینراوە 3/6/2019 03:22 PM

تاوانبارانی کونکردنی بۆرییە نەوتییەکانی هەولێر ئازادکران



سنور ميديا

ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان تاوانبارانی دۆسییەی کونکردنی بۆرییە نەوتییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر ئازادکران لەبەرامبەر پێدانی پارە بۆ چارەسەرکردنی دۆییەکەیان.

 

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان سايتى ژيانى راگەیاندوه‌"سێ لەو تۆمەتبارانەی کە دەستگیرکرابوون لەسەر دۆسییەی کونکردنی بۆرییە نەوتییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە ئازادکران".

 

هەمان سەرچاوە باسی لەوەکرد"ئازاکردنیان لەبەرامبەر وەرگرتنی پارەدابوو و کێشەکەیان لە دادگا داخراوە".

 

ئەو سەرچاوە تایبەتە باسی لەوەشکرد"هەریەک لە زێبار یاسین، ئەکرەم، شێرۆ ئازادکراوون بەشێوەیە، باوکی زێبار بڕی 220 دەفتەر دۆلاری گەڕاندوەتەوە بۆ ئاسایش و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، لەبری (بەرزان قەساب) بڕی 100 دەفتەر دۆلاری داوە لەبەرامبەر داخستنی دۆسییەکەیان".


جێی ئاماژەیە پێشتر ڕۆژنامە ژیان ئاشکرای کردبوو، لەسەر دۆسیەی کونکردنی بۆرییە نەوتەکانی هەولێر چەند به‌رپرسێکی ئەمنی لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە و ئەوەش ئاشکرا بووە؛ کەسێکی ڕوسی کە شارەزا بووە، بە 200 هەزار دۆلار (20 دەفتەر دۆلار) بۆرییە نەوتییەکانی بۆ ئەو گرووپە کون کردووە، کە لە ساڵی 2015وە نەوتیان لێ بردووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure