پارتى
190 جار بینراوە 3/6/2019 02:49 PM

بارزانى دێته‌ خه‌ت و حزبه‌كه‌ى ڕاده‌گرێت



سنور ميديا 

پارتی دیموكرات لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكە، هێرشی میدیایی رادەگرێت، كە چەند رۆژێكە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی دەستیان پێكردووە.

 

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: ئەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەكە و عێراق بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی، كەشێكی ئارام و تەحەمول و لەخۆبردوویی زیاترمان لێدەخوازێ.

 

مەحمود محەمەد دەشڵێت: بەداخەوە لە ئاكامی گوتار و نووسینی پێشتری چەند كەسێكی باڵا دەست و بەشێك لە راگەیاندنەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كە بە زمانی زبر و دوور لە ئەتەكێتی سیاسی و راگەیاندن هێرشیان كردە سەر كەسایەتی و پارتیشمان، گرژی لە راگەیاندنەكانەوە دروست بوو.

 

هەروەها رایگەیاندووە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر ئەمری مەسعود بارزانی، بۆ خزمەتی پرۆسەی سیاسی و هەڕێمەكەمان و بۆ رەواندنەوەی دڵەڕاوكێ و نیگەرانی هاووڵاتیانی خۆشەویست، لەم بەرە بەرەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەدا، هەموو جۆرە گوتار و نوسینێكی گرژ، كە پێی دەوترێ هێرشی راگەیاندن لە تەواوی دامودەزگاكانی پارتیمان یەك لایەنانە لە ئەمڕۆوە (۳ی٦ی۲٠۱۹) وە رادەگیرێ.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure