قوباد تاڵەبانی
784 جار بینراوە 3/6/2019 02:38 PM

قوباد تاڵه‌بانى له‌سه‌ر ئاڵۆزى نێوان پارتى و يه‌كێتى هاته‌ ده‌نگ و هۆشدارى ده‌دات



سنور ميديا 

قوباد تاڵه‌بانى له‌سه‌ر ئاڵۆزى دۆخى يه‌كێتى و پارتى دێته‌ ده‌نگ و هۆشدارى ده‌دات كه‌ پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی بە ئاراستەیەك دەڕۆن خەریكە خۆشی و شادی جەژن لە گەلەكەمان تێكبدەن و په‌يامێك ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى و يه‌كێتى ده‌كات. 

ده‌قى نووسينه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى ..

 

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان...

هاتنی جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەك پیرۆز بێت، جەژن دەرفەتێكی زێڕینە بۆ لێبوردەیی و بەرقەراركردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی، 

 

خەڵكی ئێمە وەڕەس بوون لە ململانێ، بێزارن لە شەڕە قسە و پاڵەوانبازی، یەکێتی و پارتی و حیزبە كوردییەكانیتر شەڕ و ئاشتی، ناكۆكی و كاری پێكەوەییان وەك یەك ئەزموون كردووە، ئیتر دوای ئەم هەموو ساڵە دەبێت لەوە تێگەیشتبێتین كە هێز لە پێكهاتندایە نەک لەشەڕە لێدوان و قوڵکردنی زیاتری ناکۆکییەکان.

 

خەڵکی کورد لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەكانیتر لە دۆخێکی یەکجار خراپ و دژواردا دەژین و هەست بە ئاسایش و ئارامی ناکەن، رۆژانە هەراسان دەكرێن و بەرەنگاری توندڕەوی و حوكمی چەك دەبنەوە، کەچی هەموو شەڕەكە لە دانانی پارێزگارێك و كێشەی كاندیدی ئەم پۆستەدا چڕ كراوەتەوە كە بەشێكی بچووكە لە كێشە كەڵەكەبووەكانی ئەو ناوچانە بە درێژایی تەمەنی دەوڵەتی عێراق.

 

لە سۆنگەی هەست كردنم بە مەترسییەكانی ئەم دۆخە و وەك بەجێهێنانی ئەركی خۆم داوا لە سەرکردایەتی یەكێتی و پارتی دەكەم ئەم جەژنە کە بۆنەیەكی گەورەی لێبوردەیی و گەردن ئازادییە وەک دەرفەتێكیتری خێراو نوێ بڕەخسێنن بۆ پێكهاتن و تێپەڕاندنی تارمایی لێكترازان.

دووبارە جەژن پیرۆز بێت و خۆشی و شادی هەمیشە میوانی ماڵەكانتان بێت.
#ئاشتەوایی
#عيد_الفطر
#

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure