سنور ميديا
1869 جار بینراوە 3/6/2019 11:29 AM

يه‌كه‌م وڵات يه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ديارى كرد



سنور ميديا 

عەلی رەزا مووەحیدنەژاد، ئەندامی دامەزراوەی بینینی مانگی سەر بە نووسینگەی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە جەژنی رەمەزانە.

 

عەلی رەزا مووەحیدنەژاد رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینی زانایانی ئایینی رۆژی سێشەممە تەواوکاری مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەمین رۆژی مانگی شەوال کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژن.

 

مووەحیدنەژاد راشیگەیاند، زیاتر لە 100 گرووپی شارەزای بینینی مانگ لە چەندین ناوچەی جیاوازی وڵات جێگیرکراون بۆ بینینی مانگ لە کاتی ئاوابوونی خۆری رۆژی سێشەممە، 29ی مانگی رەمەزان. وتیشی: شارەزا و زانایان پێشبینی بینینی ئەوە دەکەن بە ئاسانی هیلالی مانگی رەمەزان ببینن، بۆیە راپۆرتەکانی دامەزراوەی بینینی مانگ سەر بە نووسینگەی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، رایدەگەێنیت کە سێشەممە، دوایین رۆژی مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممەش، یەکەم رۆژی مانگی شەوالە کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

 

هێشتا سعودیە و وڵاتانی دیکە یەکەم رۆژی جەژنیان دیارینەکردووە. بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە سعودیە، عێراق، هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە چاودێری بینینی مانگ بکرێت، ئەگەر مانگ بینرا ئەوا سێشەممە یەکەم رۆژی جەژنە و مانگی رەمەزان 29 رۆژە، ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوا رۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure