چراخان رەفیق
1000 جار بینراوە 3/6/2019 11:13 AM

ڕاستى و دروستى ڕووداوه‌كه‌ى چراخان ڕه‌فيق بۆ يه‌كه‌مجار ئاشكرا ده‌كرێت



سنور ميديا 

ماڵپەری درەو میدیا لەبارەی دۆسیەی روداوی هاتوچۆی چراخان رەفیق، هاوسەری پێشوی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێم راپۆرتێكی بڵاوكردوەتەوە‌و رایدەگەیەنێت لەبەدواداچونێكیاندا بەو راستیە گەیشتون كە لەماوەی 24 كاتژمێری ئەو شەوو رۆژە تەنها 7 روداوی هاتوچۆ لەپاریس تۆمار كراون یەك كەسی رەگەزی مێ ی تێیدا بوە ئەویش تەمەنی 3 ساڵان بوە‌و بە رەچەڵەكیش فەرەنسی بوە"، باس لەوەش دەكات وێنەی روداوی هاتوچۆی ئەو ئۆتومبێلەی چراخان رەفیق بڵاویكردوەتەوە لەڤێتنامە نەك پاریس.


ماڵپەرەكە نوسیویەتی " چراخان رەفیق لە پەیجە رەسمییەكەی خۆیدا وێنەی روداوەكەو ئۆتۆمبیلەكەی بڵاوكردوەتەوە، بەڵام بەپێی بەدواداچونی درەو میدیا ئەو وێنەیە روداوێكی هاتوچۆیە لە ڤێتنام كە 5/3/2017 رویداوە"، لەبارەی ئەو هەواڵەی كە چراخان رەفیق لەپەیجی خۆیەوە رایگەیاندبو بەهۆی بارودخی ناجێگیریەوە بۆ چارەسەر رەوانەی ئەمریكا كراوە، ماڵپەرەكە دەڵێت "بەپێی بەدواداچونەكان زۆر بەدەگمەن حاڵەتی وا رودەدات كە كەسێك بەهۆی خراپی باری تەندروستیەوە لە فەرەنساوە بگوازرێتەوە بۆ ئەمریكا، لە كاتێكدا نەخۆشخانەكانی فەرەنسا زۆر پێشكەوتوون و هیچیان كەمترنیە لە ئەمریكا لەرووی خزمەتگوازریی تەندروستییەوە".

 

راشیدەگەیەنێت ئەوەی كە گومان لەسەر ئەو روداوە دروست دەكات سێ خاڵە كە بریتین لە:


1- بێدەنگی و نەبوونی هیچ جۆرە رونكردنەوەیەك لەلایەن كەسوكارو كەسە نزیكەكانی چراخانەوە بڵاونەكراوەتەوە یاخود رەتنەكراوەتەوە.


2- ئەو رۆژەی چراخان رەفیق ئاماژەی بۆ كردووە كە روداوی هاتوچۆكەی تیایدا رویداوە، لە ماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا هیچ روداوێكی لەو شێوەیە لە پاریس روینەداوە، چونكە لەوێ هەموو روداوەكان تۆماردەكرێن‌و هەركەس بیەوێت دەتوانێت سێرچبكات‌و هەموو روداوەكان بدۆزێتەوە.


3- خاڵی هەرە گوماناوی لەو روداوە بڵاوكردنەوەی وێنەی ئۆتۆمبیلەی خۆیەتی لە پەیجە رەسمییەكەی خۆیەوە كاتێك توشی روداوی هاتوچۆ بوە، بەڵام وێنەكە دەگەڕێتەوە بۆ روداوێكی ساڵی 2017‌و لە ڤێتنام رویداوەو ناوو و ناونیشانی سەرنشینەكانیش بڵاوكراونەتەوە كە هاوڵاتی ڤێتنامین.

 

لە 28/5/2019 لە هەواڵێكدا كە لە پەیجی رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكدا بڵاویكردوەتەوە چاراخان رەفیق رایگەیاند، توشی روداوی هاتوچۆ بوەو دواتر وێنەی روداوەكەی بڵاوكردەوە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure