نازم دەباغ
188 جار بینراوە 3/6/2019 10:47 AM

نازم دەباغ كاردانەوەی ئێران لەسەر هەڵوێستەكەی بەرهەم ساڵح ئاشكرادەكات



سنور ميديا 

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لەهەڵوێستی سەرۆك كۆماری عێراق لەكۆبوونەوەكەی (مەككە) دەكات‌و دەڵێت: ئەمە جورئەت و ئازایەتییە، كە یەكێك لە عێراق پەیدا ببێت هەڵوێستەكان لەچوارچێوەی بەرژەوەندی وڵات‌و میللەتەكەی خۆیدا بڕیاری لێبدات.

 

نازم دەباغ لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت: ئەم هەڵوێستەی بەرهەم ساڵح بەتەنیا هی خۆی نییە، بەڵكو هەڵوێست هەموو بەرپرسانی عێراقی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیشە.

 

ئەو ئاماژە بەوەش دەكات هەڵوێستی حكومەتی ئێرانیش بەشێوەیەكی گشتی لەسەر ئەو هەڵوێستەی سەرۆك كۆماری عێراق بەو جۆرە بوو، كە هەڵوێستەكە بەشێوەیەكی زۆر ئیجابی و زۆر مەردانە هەڵیانسەنگاندووە هەروەك لە مانشێتی ئەو گۆڤارەش نووسراوە.

 

هەروەها دەڵێت: دەبێت هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی حكومەتی عێراق هەیە لەوێ یارییەكانی خۆی بكات و هەڵوێستی خۆی بنوێنێ سەبارەت بەكێشەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، چونكە بۆ ئێمە ئەمریكا چەند گرنگە ئێران گرنگترە چونكە ئەزمونەكانی ڕابردوو دەریخستووە ئەگەر ئێران دژایەتی كردبێتین بەڵام مەرزەكەی لەگەڵمان هەر ماوە ، بەڵام ئەمریكا یا هەر وڵاتێكی ئەوروپی هاتبێتنە ناوچەكەمان دوای دابین كردنی بەرژەوەندییەكانی خۆی ڕۆیشتووە، ئەوەتا سەرۆكی ئەمریكا كەدەڵێ من ئەوەندەم كڕی وە ئەوەندەم فرۆشت واتە نابێت ئێمە ببینە هۆكارێك بۆ كارێكی بازرگانی."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure