گۆڕان
617 جار بینراوە 3/6/2019 02:40 AM

سه‌ركرده‌يه‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وازهێنانى خۆى ڕاگه‌ياند له‌ بزتنه‌وه‌كه‌



سنور ميديا 

لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا، قادری حاجی عەلی سیاسەتمەدار‌و كەسایەتی دیاری گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان وازهێنانی خۆی لە بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند و دەڵێت، لەمڕۆدا وەك سیاسییەكی سەربەخۆ دەژیم‌و سەر بە هیچ ئۆرگانێكی حیزبی نیم. كە بزوتنەوەی گۆڕانمان دامەزراند بیرمان لەدەستكەوتی شەخسی‌و بەرژەوەندی خێزانی نەدەكردەوە.

 

سەبارەت بە ناونیشانی ئێستای سیاسی، قادری حاجی عەلی دەڵێت،"من لەمڕۆدا وەك سیاسییەكی سەربەخۆ دەژیم‌و سەر بە هیچ ئۆرگانێكی حیزبی نیم. گەرچی زۆربەی ژیانی خۆم لە خەبات‌و كاری سیاسییدا بەسەر بردووە، بەڵام هەرگیز سیاسەتكردن بۆ من نەبۆتە پیشە، بەڵكو كەرەسیەك بوە بۆ ئەوەی لەڕێگایەوە ژیانی گەلەكەمانی پێخۆش‌و باش بكەم. كاتێك لەشاخ خەباتی چەكداریمان دەكرد، لەپێناو چەند پرنسیپێكدا تێدەكۆشاین‌و ئەوەندەی بیرمان لە شەهیدبون دەكردەوە هێندە بیرمان نەدەكردەوە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببین بە سەرۆكی حكومەت‌و سەرۆكی پەرلەمان‌و وەزیر، ئاوهاش كە بزوتنەوەی گۆڕانمان دامەزراند بیرمان لەدەستكەوتی شەخسی‌و بەرژەوەندی خێزانی نەدەكردەوە".

 

دەشڵێت،"ئەوەی بەردەوامی بە ژیانی من لە سیاسەتدا دەدات ڕاستگۆیبونە بەرامبەر بەو ئایدیا‌و پرنسیپانەی كە كاتی خۆی بزوتنەوەی گۆڕانمان لەپێناویدا دامەزراند".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure