يه‌كێتى
1101 جار بینراوە 3/6/2019 01:40 AM

يه‌كێـتى هه‌ڕه‌شه‌ى جدى ده‌كات



سنور ميديا 

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ده‌بێت كوردێكی‌ سه‌ر به‌ حزبه‌كه‌ی‌ بۆ پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ست نیشان بكرێت، هیواشی‌ خواست "ناچارنه‌كرێین هه‌ڵوێستێكی‌ نه‌خوازراومان هه‌بێت".

 

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵی‌ كوردسات نیوز رایگه‌یاند كه‌ "رێككه‌وتن بۆ جێبه‌جێكردنه‌ نه‌ك بۆسه‌ر كاغه‌ز و ده‌بێت پارتی‌ پابه‌ندی‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ بێت سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك".

 

له‌تیف شێخ عومه‌ر وتی‌: "هیوادارین پارتی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ سیاسه‌تی‌ په‌راوێزخستن بێت و ناچارنه‌كرێین هه‌ڵوێستێكی‌ نه‌خوازراومان هه‌بێت".

 

وتیشی‌: "یه‌كێتی‌ جه‌خت له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی‌ راسته‌قینه‌ ده‌كات و وه‌ك حزبی‌ تر نییه‌ و په‌راوێزخستن قبوڵ‌ ناكات".

 

له‌تیف شێخ عومه‌ر جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "هه‌نگاوی‌ داهاتووی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌نده‌ به‌ هه‌ڵوێستی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان".

 

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "له‌ هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ كه‌ركوك یه‌كێتی‌ ده‌نگی‌ یه‌كه‌م بووه‌ و مافی‌ خۆیه‌تی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكات".

 

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پارتی‌ رێگربوو له‌ دانانی‌ پارێزگارێكی‌ كورد بۆ كه‌ركوك".

 

وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ راشیگه‌یاند كه‌ "كێشه‌ی‌ كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێت پابه‌ندی‌ رێكه‌وتنه‌كان ده‌بین و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌بێ‌ جێبه‌جێكردنی‌ رێكه‌وتن به‌شداری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناكه‌ین".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure