سنور ميديا
296 جار بینراوە 2/6/2019 06:49 PM

مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە



سنور ميديا 

مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەڵامی بروسکەی پیرۆزباییەکەی پارتی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، یه‌كێتی‌ له‌هه‌موو كات زیاتر یه‌كده‌ست‌ و باشتر یه‌كهه‌ڵوێسته‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ ره‌وای‌ گه‌له‌كه‌مان‌.

 

پێشتر بەبۆنەی یادی 44 ساڵەی دامەزراندنیەوە، مەكتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی لە یەكێتی كردو رایگەیاند، "ئومێدەوارین ئەو یادە هاندەری یەكدەستی و تەبایی ناوخۆی حزبە تێكۆشەرەكەتان و هەوێنی زیاتری یەكگوتاریی سیاسی و هاوپەیمانیی راستەقینەو كاری هاوبەشی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەكانیش بێت بۆ پتەوكردنی پایەكانی ئەزموونەكەمان و پاراستن و بەدیهێنانی دەسكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان".

 

لە وەڵامدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاندوە، "جه‌خت له‌سه‌ر هاوخه‌باتی‌ ‌و دۆستایه‌تی‌ نێوانمان ‌و هه‌ماهه‌نگی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌".

 

ئاماژەی بەوەشداوە،" دڵنیایتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌م قۆناغه‌ی‌ ئێستادا یه‌كێتی‌ له‌هه‌موو كات زیاتر یه‌كده‌ست‌ و باشتر یه‌كهه‌ڵوێسته‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ ره‌وای‌ گه‌له‌كه‌مان‌ و پێشخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراق‌ و هه‌رێمی‌ كوردستان‌ و خزمه‌تكردنی‌ زیاتر به‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure