فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر
270 جار بینراوە 2/6/2019 05:37 PM

سه‌ركرده‌يه‌كى يه‌كێتى پاڵپشتى فەرەیدوون عەبدولقادر ده‌ربڕى پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت



سنور ميديا 

ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی پشتگیری ئەوە دەكات، كە فەرەیدوون عەبدولقادر پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت.

 

ئەرسەلان بایز لەنووسینێك دەڵێت: فەرەیدوون عەبدولقادر لە دایك و باوكێكی خەڵكی پارێزگای سلێمانییە. لە دایكبووی گەڕەكی ئیمام قاسمی شاری كەركوكە. دەرچووی یەكێ‌ لە كۆلێژەكانی زانكۆی (مستنصریە)ی شاری بەغدایە. یەكێك لە دامەزرێنەرانی (كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان)ەو، ساڵەها ئەندامی ناوەندی كۆمەڵە و مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و لێپرسراوی هەر هەموو ئەندامانی ئێستای سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) بووە. چەندین ساڵ ماڵی لە كەركوك بووە، لە حەفتاكاندا فەرمانبەری یەكێ‌ لە دائیرەكانی پارێزگای كەركوك بوو، لێپرسراوی كۆمیتەی ڕێكخستنی كۆمەڵەی ئەو شارە بوو.

 

هەروەها دەڵێت: دەیان و بگرە سەدان كەسایەتی و بنەماڵەی پێكهاتەكان دەناسێ‌. ئەندامی دەیان شاندی گفتوگۆی (ی.ن.ك) بووە لەگەڵ حیزب و حكومەتەكان. زیندانییەكی خۆڕاگر و فەرماندەیەكی ئازا لە مەیدانەكانی شەڕ. ئەی نازانم بۆچی شایستەی پارێزگاری كەركوك و پۆستی زیاتریش نەبێت...؟! (لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەر هەموویان، لە دڵسۆزی و توانا و هیلاكییان كەم ناكەمەوە) ئایا كام لە كاندیدەكانی تری هەڤاڵە كەركوكییەكان بۆ ئەم قۆناغە و چارەسەركردنی كێشەكان لە (فەرەیدون) شایستە و ماندوو بە توانا ترن...؟ ئایا گوناهەكەی هەر ئەوە بوو خەڵكی كەركوك نییە..؟

 

باسی ئەوەش كردووە رەتكردنەوەی فەرەیدوون بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك واتە درێژكردنەوەی حوكمڕانێتی عەرەبێكی شۆڤێنی وەكو (راكان جبوری) بە پارێزگاری كەركوك. بە واتایەكی تر بەردەوام بوون لە خوێن ڕۆیشتن لە جەستەی كەركوك. (هەروەكو ڕۆژی 30/5/2019) ڕوویدا. یان سووتاندنی ڕۆژانەی دەغڵ و دانی جوتیارەكان).

 

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی رابردوو پارتی دیموكرات پێشنیازی ئەوەی بۆ یەكێتی كرد، كە فەرەیدوون عەبدولقادر ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە بكرێتە پارێزگاری كەركوك، بەڵام سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی رەتیانكردەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure