سنور ميديا
128 جار بینراوە 2/6/2019 03:52 PM

ناوەڕۆكی رێككەوتنی نێوان مەسعود بارزانی‌و كۆسرەت رەسوڵ



سنور ميديا

پارتی دیموكرات ڕێككەوتنی نێوان مەسعود بارزانی و كۆسرەت ڕەسوڵ سەبارەت بەكەركوك بڵاوكردەوە، كە ناوی فەرەیدوون عەبدولقادری بۆ پۆستی پارێزگار نییە.

 

رێككەوتنەكە پاشكۆی رێككەوتننامەی سیاسی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، كە واژووی بارزانی سەرۆكی پارتی‌و كۆسەرت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لەسەرە.

 

لەرێككەوتنەكە سەبارەت بە پارێزگای كەركوك هاتووە، هاوتەریب لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم هەنگاوەكانی پێویست بۆ چارەسەری كێشەكانی پارێزگای كەركوك بەدانانی پارێزگاریشەوە بەپێی ریككەوتنی نێوان بەڕێزان مەسعود بارزانی و كۆسرەت رەسوڵ لە 3/3/2019 دەستپێدەكات.

 

ئەمە لەكاتێكدایە، پارتی‌و یەكێتی لەسەر دانانی پارێزگاری كەركوك كێشەیان هەیەو پێشتر پارتی رایگەیاندبوو، بارزانی‌و كۆسرەت رەسوڵ لەسەر ناوی فەرەیدوون عەبدولقادر رێككەوتوون، بەڵام یەكێتی ئەوەی رەتكردەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure