لاهور جه‌نگى
1554 جار بینراوە 2/6/2019 12:47 PM

سه‌ركردايه‌كى پارتى وه‌ڵامى لاهور جه‌نگى ده‌داته‌وه‌



سنور ميديا 

عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى له‌وه‌ڵامى هيرشى لاهور جه‌نگى بۆ سه‌ر حزبه‌كه‌ى ده‌ڵێت " خیانەتی کردووە و کەرکووکی رادەستی حەسەن پلایس کردووە و قەبولیش ناکات کەس بڵێت ئەو کەتنە گەورەیەت بۆچی و لە پێناوی چی کردووە؟؟؟!!.

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى له‌ نووسينێكدا له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى به‌ ناونيشانى "سەقافەتی قۆندەرە..." نوسيويه‌تى " کابرایەک بەقەد قۆندەرەیەکی لاستیکیی منداڵێکی کەرکووک مێشکی لەکەللەدا نییە.زاکیرەکەشی زۆر لاوازە، ئێستا لە بیری نییە ناوی پارێزگاری کەرکووک لە کام گیرفانیدایە، چەندی دەگەڕێت نایدۆزێتەوە."

 


ده‌شڵێت "ئەوە درۆزنێکی قسەخۆش ھەبوو کاتێک درۆی زلی دوور لە عەقلی دەکرد، خێرا دەیگوت: بێنامووس بێت ئەوەی باوەڕ نەکات...!!! جا پیاوم دەویست بڵێت من باوەڕ ناکەم.


عه‌لى حه‌ونى له‌و وه‌ڵامه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ حیکایەتی خاوەنی رۆشنبیریی قۆندەرەیە. خیانەتی کردووە و کەرکووکی رادەستی حەسەن پلایس کردووە و قەبولیش ناکات کەس بڵێت ئەو کەتنە گەورەیەت بۆچی و لە پێناوی چی کردووە؟؟؟!!

زۆرترین خوێندراوە

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure